شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی بڕیاره‌كا نوو دەركر

مەسرور بارزانی بڕیاره‌كا نوو دەركر

باسنيوز:

کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو منداڵانەی کە لە خانەی بێسەرپەرشتاندان و 18 ساڵیان تەواو کردووە لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێن.

کوێستان محەمەد، بە پێگەی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: ”ئێمە نووسراومان کرد بۆ بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دەرکرد کە ئەو منداڵانەی 18 ساڵ تەواو دەکەن بۆ ئاییندە یەکەی نیشتەجێبوونیان پێ بدرێت. هەروەها کە 18 ساڵ تەواو دەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان هەبێت، چونکە بە تەنیا یەکەی نیشتەجێبوون دادی ئەوەیان نادات کە بژێوی ژیانی هەبێت، بۆیە بڕیاری داوە هەموو ساڵێک کە منداڵەکان 18 ساڵ تەواو دەکەن، لە خانەکان دامبەزرێن.”

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەشڵێ: ”بەپێی بڕیارەکەی بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێمە ناوەکانمان ئاراستە کردووە، منداڵانی سێ ساڵی پێشوو هەمووی دامەزراون.”

کوێستان محەمەد راشیگەیاند: ”ئەم بڕیارە بەردەوامی هەیە بۆ ساڵێکی دیکەش لە خانەکان ئەو منداڵانەی 18 ساڵ تەواو دەکەن دادەمەزرێن، دوو ساڵی دیکە و سێ ساڵی دیکە ئەمە بەردەوامی دەبێت. واتە ئێمە توانیومانە منداڵەکان یەکەی نیشتەجێبوونیشیان بۆ دابین بکەین و کاریشیان هەبێت کە دابمەزرێن لەوە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیاشیان هەبێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش په‌یوه‌ندییان دگه‌ل رێڤه‌به‌رییا كه‌مپا كه‌به‌رتوویێ خورت دكه‌ت

Lalish Duhok

كێمترين رێژا باران بارينێ ل هه‌رێمێ يا ل دهۆك بارى

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ كوردستانێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok