پەرلەمانتاره‌كێ كورد: عەبادی هه‌تا نهۆ چوو پێنگاڤێن ب كريار نه‌كرينه
باسنيوز:
پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕاىگه‌یاند كه به‌ڵێندانى عه‌بادى به‌وه‌ى بودجه و موچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێ، ته‌نها به قسه نابێت، پێویسته بوارى گفتوگۆ بڕه‌خسێنێ، تا ئێستە هیچ هه‌نگاوێكى كردارى نه‌ناوه.
زانا ڕۆستایى پەرلەمانتاری عێراق له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له لێدوانێكیدا به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند “ماوه‌یه‌كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كان باسى ئه‌وه ده‌كات كه بودجه و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێ، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ئه‌وه ته‌نها به قسه نابێت و پێویستى به گفتوگۆ هه‌یه، له‌و ڕووه‌وه به‌داخه‌وه تا ئێستە به‌غدا ئه‌و بواره‌ى نه‌ڕه‌خساندووه، له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان داواى گفتوگۆ له‌سه‌ر گرفته‌كان له به‌غدا ده‌كات”.
زانا ڕۆستایى هه‌روه‌ها گوتیشى “ئه‌وه‌ى بووه‌ته گرفت له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ ڕێز له مه‌رجه‌كانى به‌غدا ده‌گرین بۆ گفتوگۆ و به‌غداش ده‌ڵێت ده‌بێت پابه‌ند بن، ئه‌وه‌ش واى كردووه زیاتر به‌غدا وا نیشان بدات مه‌رجى پێش وه‌خته‌ى بۆ گفتوگۆ هه‌یه، بۆیه پێموایه گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان دواكه‌وتوون”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پەرلەمانی عێراق گه‌شبینى خۆى به نێوه‌ندگیرى وڵاتى فه‌ڕه‌نسا نیشان دا و گوتى “دیتنى نوێنه‌رانى كورد و به‌غدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساوه ئومێدبه‌خشه به‌وه‌ى كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا به‌رهه‌مى نێوه‌ندگیریه‌كه ده‌ركه‌وێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
