شبكة لالش الاعلامية

پارتی و ئێكه‌تى راگەهاندنه‌كا هه‌ڤبه‌ش به‌لاڤكر 

پارتی و ئێكه‌تى راگەهاندنه‌كا هه‌ڤبه‌ش به‌لاڤكر 

باسنيوز:

هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/3/2023، بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: “له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌رێنیدا لێكتێگه‌یشتنی‌ هاوبه‌ش هه‌بوو بۆ هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ كوردستان”.

ئەوەش خراوەتە روو: “نوێنه‌رانی‌ هه‌ردوولا له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ست به‌ هه‌نگاوه‌ یاساییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ رەچاوکردن و له‌به‌رچاوگرتنی‌ بۆچوونی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ تر و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كه‌ پێكهاته‌كانی‌ هەرێمی كوردستان خاوه‌نی‌ ئێراده‌ی‌ خۆیانن و پێویسته‌ سه‌رنج و تێبینییەکانیان تایبەت بە کورسی کۆتاکان وەربگیرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل بوردۆمانا رۆژئاڤايێ مووسلێ دا ده‌هان كەس هاتنه‌ كوشتن و برینداركرن

Lalish Duhok

شانده‌كا هه‌رێمێ ل به‌غدایه‌

Lalish Duhok

رەوشا باژێرێ کەڤن ل مۆسلێ زۆر یا ئالۆزه‌

Lalish Duhok