شبكة لالش الاعلامية

رێڤه‌به‌رێ گشتی يێ بازرگانی: توركیا ھەناردەكرنا ئارى بۆ ھەرێمێ كێم نەكريه‌

رێڤه‌به‌رێ گشتی يێ بازرگانی: توركیا ھەناردەكرنا ئارى بۆ ھەرێمێ كێم نەكريه‌

هەولێر-KDP.info-

دوای بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستاندا، وەزارەتی بازرگانی دەستی بە بەدواداچوون كرد. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانییش، رەتی كردەوە ناردنی ئارد لە توركیاوە بۆ ھەرێمی كوردستان كەمی كردبێت و دەڵێ، ھاتنی بەرھەمی ئارد، وەك خۆیەتی.

لەو بارەیەوە، نەوزاد ئەدھەم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “وەزارەتی بازرگانی بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەكات و راستە دوای سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا لەلایەن ئەمەریكاوە نرخی ئارد لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان ھەندێك بەرز بووەتەوە، بەڵام ھاتنی بەرھەمی ئارد وەك خۆیەتی و به‌ ھەمان رێژەی جاران ئارد دێتە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە بازاڕدا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێشتر حكوومەتی توركیا پاڵپشتیی ئەو بازرگانانەی دەكرد كە ئاردیان ھەناردەی دەرەوە دەكرد و بۆ ھەناردكردنی ھەر تۆنێك ئارد حكوومەتی توركیا پەنجا دۆلاری پێشكەش بەو كۆمپانیایانە دەركرد، بەڵام ئێستا حكوومەت ئەو ھاوكارییەی كۆمپانیاكانی ھەناردەكردنی ئارد ناكات، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاردی توركی”.

ئەدھەم گوتیشی: “یەكێكی دیكە لە ھۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ساڵی رابردوو رێژەیەكی كەمتر باران لە وڵاتی توركیا باریوە و بەرھەمھێنانی گەنم بەراورد بە ساڵانی پێشوو كەمی كردووە، لەبەر ئەوە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ھیچ كێشەیەك لە ھەبوونی ئارددا نییە لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستاندا و ھۆكارەكەی تەنیا ئەوەیە كە باسمان كرد”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەنجومەنێ وەزیران ئیدانا ھێرشێن تيرۆرستيێن تورکیا و عێراق دکت

Lalish Duhok

فەرمانا دامەزراندنێ بۆ دەرچوويێن کوليژا پزیشکی يا گشتی هات دەرکرن

Lalish Duhok

هەر خێزانه‌كا شەهیدێ دەستێ داعش ئێک ملیۆن دینارا دێ پێ ئێنه‌ دان

Lalish Duhok