شبكة لالش الاعلامية

دەزگه‌هێ خێرخوازى یێ بارزانی پێدڤیێن ناڤمالێ و کەرەڤانێن نوی بۆ زیانڤێکەفتیێن کەمپا داودیێ دابین دكه‌ت

دەزگه‌هێ خێرخوازى یێ بارزانی پێدڤیێن ناڤمالێ و کەرەڤانێن نوی بۆ زیانڤێکەفتیێن کەمپا داودیێ دابین دكه‌ت

باسنيوز:

دوای ئەوەی بەر لە دوو شەو لە قەزای ئامێدی ئاگر لە ژمارەیەك خێوەتی كوردی ئێزدیی ئاوارەی شنگال كەوتەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هانایانەوە چوو و خۆی لێ كردن بە خاوەن.

شه‌ڤگێر چێى، نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیى بارزانى لە قه‌زای ئامێدی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەر لە دوو شەو لە قەزای ئامێدی ئاگر لە 17 خێوەتی كەمپی داودیی كوردی ئێزدیی ئاوارەی شنگال كەوتەوە، خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانى بەدواوە نه‌بوو، تەنیا زیانی مادی تۆمار كراون، ئێمە وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیى بارزانى، كە ئامانجی هەمیشەییمان خزمه‌تكرنی خەڵكە‌، خۆمان لەو خێزانە زیانلێكەوتووانە كرد بە خاوەن.”

نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیى بارزانى لە قه‌زای ئامێدی، ئەوەشی ڕاگەیاند: “ژمارەیەك كابینە لەلایەن پارێزگاری دهۆك بۆ ئەو خێزانە زیانلێكەوتووانە دابین كراوە، لە هەمان كاتدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەموو جۆرە پێداویستی و كەلوپەلی ناوماڵی بۆ ئەو خێزانانە دابین كردووە و هەرچیی پێویست بێ بۆ خزمەتكردنی ئاوارەكان دابینی دەكەین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ستافێ ڕاگه‌هاندنا بنگه‌هێ لالش كۆمبوونه‌ك ل دۆر به‌رهه‌ڤيێن ڤيسته‌ڤالا لالش يا ڕه‌وشه‌نبيرى ئه‌نجامدا

Lalish Duhok

ئێزدی داخواز دكه‌ن ب زووترین وه‌خت كچ و ژنێن ده‌ستێن داعشێ دا بێنه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

وەزیرێ هەرێمێ بۆ كاروبارێن پێكهاته‌يان لگه‌ل نوونەرێن پێكهاتەیان كۆمبوو

Lalish Duhok