شبكة لالش الاعلامية

وه‌زاره‌تا سامانێن سرۆشتى: نابیت بێى رازیبوونا حكومه‌تێ گازا كێلگه‌هێن هه‌رێمێ بۆ چ جهان بهێته‌ ڤه‌گوهاستن

وه‌زاره‌تا سامانێن سرۆشتى: نابیت بێى رازیبوونا حكومه‌تێ گازا كێلگه‌هێن هه‌رێمێ بۆ چ جهان بهێته‌ ڤه‌گوهاستن

K24 – هەولێر:

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە و ئاماژەی بەوەکردووە، نابێت بەبێ رەزامەندی ئەوان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هیچ شوێنێک لە ناوخۆ و دەرەوە بگوازرێتەوە.

رۆژی دووشەممە (6ـی تشرینی دووەمی 2023) وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە دەنگۆی تەواوكردنی راكێشانی بۆرییەكی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، ئاماژەی بەوەکردووە، ” بەپێی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز بەهیچ شێوەیەك كۆمپانیاكە بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان گاز لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە بگوازێتەوە”.

هەروەها وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی رایگەیاندووە، تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەو بۆرییەی لە راگەیاندنەكاندا باس کراوە، لە ساڵانی هەشتاكانەوە هەبووە و كۆمپانیای داناگاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی كوندینسیت بەكاری هێناوە”.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان باسیان لەوەکردووە، لە كۆبوونەوەی رۆژی (2ـی تشرینی یەکەمی 2023) بە فەرمی بە كۆمپانیای داناگازمان راگەیاندووە: نابێت بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هێچ شوێنێک چ لەناوخۆ یان دەرەوە بگوازێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

واشنتن تایمز: عه‌بادی ده‌ستوورێ عێراقێ پێشێل كريه‌

Lalish Duhok

بهایێ گەنمی بو ئەڤ سالە هاتە دیارکرن

Lalish Duhok

رێژا پاشكه‌فتا مووچێ وه‌زاره‌تا ناڤخوه‌ هاته‌ ئێكلاكرن

Lalish Duhok