شبكة لالش الاعلامية

مه‌سرور بارزانی پێشوزایێ ل باڵيۆزێ بریتانیا ل عێراقێ دكه‌ت

مه‌سرور بارزانی پێشوزایێ ل باڵيۆزێ بریتانیا ل عێراقێ دكه‌ت

باسنيوز:

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ی 11ی 2023، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد، له‌ دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌، پێشوازیمان لە بەڕێز ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنەمان تاوتوێ کرد .
هاوكات مه‌سرور بارزانی، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی لە شەڕو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پاراستنی سەلامەتی هێزەکانی هاوپەیمانان و باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق.
سه‌رۆكوه‌زیران له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق، باسی له‌وه‌ش كرد، پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و ئامادەکارییەکان لەمبارەیەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمسیۆنێ داوى ده‌م بۆ وه‌رگرتنا تانا كاندید و لیستان دیاركر 

Lalish Duhok

کۆچکا سپی بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:پشته‌ڤانيێ ل کوردستانه‌كا بهێز و مافێن دەستووریێن گەلێ کوردستانێ دكه‌ين 

Lalish Duhok

پێنج شه‌مبوويا بێت بێنڤه‌دانا فه‌رمى يه‌ ل كوردستانێ

Lalish Duhok