شبكة لالش الاعلامية

راگه‌هاندنه‌ك ژ جڤاتا ئاسایشێ یا هه‌رێما كوردستانێ

راگه‌هاندنه‌ك ژ جڤاتا ئاسایشێ یا هه‌رێما كوردستانێ

K24 – هەولێر:

لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی هەولێر، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە راگرتنی هەوڵی گرووپە لەیاسادەرچووەکان دژی هاووڵاتییانی کوردستان.

رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “ئێوارەی رۆژی هەینی 8-12-2023، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر کردە ئامانج، ئەم هێرشە تەنها زیانی ماددیی لێ کەوتەوە”.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی کوردستان، حکومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە راگرتنی ئەم هەوڵانەی گرووپە لەیاسادەرچووەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 18:05، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جووتیار عادل: رێكەفتنا دەستپێكی ل سەر یاسایا بودجێ دگەل بەغدا هاتییەكرن

Lalish Duhok

لیژنەیەك لسەر پيڤه‌رێ ئاڤا مالان هاته‌ پێكئينان 

Lalish Duhok

جەعفەر ئێمینکی: ئەو لیژنەیا فراکسیۆنا گۆڕان و ئێکەتی دروستکری پەرلەمان ناهێتە کارا کرن

Lalish Duhok