شبكة لالش الاعلامية

ناڤەڕۆکا کۆمبوونا مەسرور بارزانی و وەزیرێ بەره‌ڤانيا تورکیا

ناڤەڕۆکا کۆمبوونا مەسرور بارزانی و وەزیرێ بەره‌ڤانيا تورکیا
K24 – هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-02-2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریى تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کرا. جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەپێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “وەزیری بەرگری تورکیا، پرسە و هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانییانی هێرشەکەی هەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت”.

مەسرور بارزانی، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێتیی باش و بەرژەوەندیى هاوبەش دووپات کردەوە”. گوتیشی، “هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت و ڕێگەش نادات ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێکانمان”.

گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنێن عێراقێ: هەڵبژارتنێن هەرێما کوردستانێ ل ده‌مێ خۆ دا دێ ئێنه‌ كرن  

Lalish Duhok

بۆ سالا 2020ێ باشوورێ کوردستانێ دێ بتە دەولەتا سەربەخۆ

Lalish Duhok

پارێزگارێ کەرکووکێ کارێ رێکخراوێن ناحکوومی سەر ب ھەرێمێ قەدەغە دکت

Lalish Duhok