شبكة لالش الاعلامية

فەرماندێ هێزێن هه‌ڤپەیمانان:ل سه‌ر هاريكاريا هێزێن پێشمەرگەى دێ دبەردەوام بین

فەرماندێ هێزێن هه‌ڤپەیمانان:ل سه‌ر هاريكاريا هێزێن پێشمەرگەى دێ دبەردەوام بین

وشه‌:

كۆلۆنێڵ مەكێنزی، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان، دووپات لە راهێنان و مەشق بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكاتەوە. 
وەزارەتی پێشمەرگە رای گەیاند، فەریق ڕوكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە و كۆلۆنێڵ مەكێنزی، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كۆ بوونەوە.
لە دیدارێكدا، بابەتە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، مەشق و ڕاهێنان، پاڵپشتی لۆجستی، پرسی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی ئەو پرۆسەیە، هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بەشێكی تری گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوون و هەردوولا بە گرنگییەوە لەو پرۆسەیان ڕووانی.
لە كۆبوونەوەكەدا، بەردەوامیدان بە پێوەندییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمان لە هەرێمی كوردستان و عێراق دووپاتی لێ كرایەوە.
سەرۆكی ئەركان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەكان بوو، هاوكات ئامادەیی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی لە هاوكاری و هاوئاهەنگی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری پرۆسەی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی هێزەكان نیشان دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەرماندەیا گشتی یا ھێزێن چەکدار یێن ھەرێما کوردستانێ راگەھاندنەک بەلاڤ کر

Lalish Duhok

بڕیارە 700 رۆژنامەڤان پارچێن ئەردی وەرگرن

Lalish Duhok

“شه‌ر ل ناڤبه‌را هێزێن عێراقى و پێشمه‌رگه‌ى رووناده‌ت”

Lalish Duhok