شبكة لالش الاعلامية

“ل پۆلۆنیا بۆ سالیادا کۆمكوژيا کوردێن ئێزدی خرڤه‌بوونه‌ك دێ ئێته‌ كرن “

“ل پۆلۆنیا بۆ سالیادا کۆمكوژيا کوردێن ئێزدی خرڤه‌بوونه‌ك دێ ئێته‌ كرن “

پۆڵۆنیا-KDP.info-ImageThumb

٣ی ئاب، لە دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکرانی کوردانی ئێزدی و گروپە ئیتنییەکانی دیکە بەدەستی داعش، ڕەوەندی کوردی لە پۆڵۆنیا بە یاوەری دۆستانی پۆڵۆنی گردبوونەوەیەك ساز دەکەن لەبەر دەم پەڕلەمانی ئەو وڵاتە لە وارشۆ.

بەشدارانی گردبوونەوەکە لافیتە و دروشمی جیاواز هەڵدەواسن بۆ وەبیرهێنانەوەی تاوانەکانی داعش و بانگەوازیکردن بۆ هاوکاری زۆرتر لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژ بە داعش و هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان لە ئازادکردنی ئەو دیلانەی تا ئێستا لە دەستی تیرۆریستان دان.

گردبوونەوەکە کۆتایی دێت بە پێدانی بیرەوەر (یاداشت)ـێك بە پەڕلەمانی پۆڵۆنیا بە ئامانجی ئامادەکردن و پەسندکردنی یاسایەك لەسەر پرسی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژکرانی ئێزدییەکان و زیاد کردنی هاوکارییەکانی پۆڵۆنیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە جەنگی دژ بە دەوڵەتی بەناو ئیسلامی داعش و کۆمەكکردنی ملیۆنێك‌و٨٠٠هەزار ئاوارەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەیاما بەهیداری یا سەرۆك بارزانی بۆ وه‌غه‌ركرنا خودێ ژێ ڕازی پیر خدر سلێمان

Lalish Duhok

“پەکەکە کار بۆ جوداكرنا شنگالێ دکت”

Lalish Duhok

سوپاسیا بنگەهێ‌ لالش دكن بۆ چاپكرنا پەرتۆكا كارەساتا شنگال

Lalish Duhok