شبكة لالش الاعلامية

تەنها سێ گۆرێن ب كۆم ل شنگالێ هاتينه‌ هلدان

تەنها سێ گۆرێن ب كۆم ل شنگالێ هاتينه‌ هلدان 

رووداو – هەولێر235756Image1

لە کۆی 30 گۆڕی بەكۆمەڵی كوردانی ئێزدی، كە بەهۆی شەڕی داعشەوە لە شنگال کوژراون، تەنیا 3 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە بەهۆی ئەوەی بەشێك لەو گۆڕە بەکۆمەڵانە لەنزیك چەكدارانی داعشن، بۆیە هەڵدانەوەیان ئاسان نییە.

فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند “تاوەكو ئێستا توانیومانە تەنیا سێ‌ گۆڕی بەكۆمەڵی كوردانی ئێزدی هەڵبدەینەوە، لەو 3 گۆڕە بە كۆمەڵەشدا 67 رووفات هەبوون، کە دوای وەرگرتنی نموونە لە ئێسكیان، بە خاك سپێردراونەتەوە”.

بەپێی زانیارییەكانی گوتەبێژەكەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان ” لە سنووری شنگال 30 گۆڕی بە كۆمەڵ هەن، کە بەهۆی ئەوەی بەشێكیان لە نزیک چەکدارانی داعشن، هەڵدانەوەیان ئاسان نییە”.

فوئاد عوسمان ئاشكراشی دەكات، ئامادەكاری بۆ هەڵدانەوەی 10گۆڕی بە كۆمەڵی دیكە كە لە (چوارڕیانی حەمدانیە)ن كراوە و دەڵێ “ئامادەكارییەكانی هەڵدانەوەی ئەو 10گۆڕە بە كۆمەڵە تەواو بووە، لە نزیكترین كاتدا هەڵدەدرێنەوە”.

لە 3-8-2014 قەزای شنگال لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا و، نزیکەی دوو هەزار کوردی ئێزدیان کوشتن، پاشان لە 13-11-2015 لەلایەن هێزەی پێشمەرگەی كوردستانەوە شنگال كۆنترۆڵكرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پلانا رزگاركرنا گرتيێن ئێزدی دئێتە گهۆرين

Lalish Duhok

ئيرۆ نادیا موراد ل پێشیا لژنەیا ئەنجومەنا سیناتا ئەمریکا پەیڤا خۆ پێشکێش دکت

Lalish Duhok

ئاوارێن ئێزدى لسه‌ر چیایێ شنگال ژیانه‌كا زه‌حمه‌ت رێڤه‌دبه‌ن

Lalish Duhok