قايممقامێ شنگالێ نامه‌یه‌ك و چەند داخوازى گههاندننه حكوومه‌تا عێراقێ و لایه‌نێن په‌یوه‌ندیدار و یۆنامی
شنگال -KDP.info- ![]()
قایمقامى قه‌زاى شنگال دەڵێ چوونەتە بەغدا و نامه‌یه‌ك و چەن داواکارییەکیان گه‌یاندووه به حكوومه‌تى عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و یۆنامی، چه‌ند به‌ڵێنێکیشیان پێ دراوه.
(مه‌حما خه‌لیل)، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: “وا چوار ڕۆژ لە بەغداداین و باسی ئەو كهمتهرخهمییەی بهغدایشمان کرد پێوەست بە نەهامەتییەکەی شنگال و قڕکرانەکەی؛ وه‌زاره‌تى پلاندانان و بازرگانى و لیژنه‌ى باڵاى كاروبارى ئاواره‌كان چه‌ند به‌ڵێنێکیان پێمان دا؛ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پلاندانانى عێراق به وه‌كاله‌ت (د. سه‌لمان جومه‌یلى)ـدا دانیشتین و به‌ڵێنى دا به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى ناوچه‌كی شنگال زیاتر لە جاران وەربگرێت و، سەرکەندوو (سایلۆ)یه‌كیش له سنونێدا دابمەزرێنن. وه‌زیرى بارزگانىی عێراقیش چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكى به ئێمه دا وه‌كو قایمه‌قام .”
(مه‌حما خه‌لیل) گوتیشی: “له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى كاروبارى ئاواره‌كانى عێراقیش كۆ بووینه‌وه و به‌ڵێنیان دا گۆنگره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یۆنامیدا ڕێک بخەن له‌باره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و کۆمەڵێ دەوار و ناوماڵە و داکودەرمانیشیان پێشكه‌شمان كرد و به‌ڵێنیان دا بەو زووانە سه‌ردانى شنگال بكه‌ن، هه‌ر له‌وێش سوپاسى خۆمان گه‌یانده نوێنه‌رى یۆنامی (لیزا گراندى) كه هه‌میشه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌لمان هه‌یه و خۆى و واشنتۆن و نیویوركیش به‌لێنیان به‌ئێمه داوه ئه‌گه‌ر هاوكارى وه‌لاتانى هاریكار كه كۆكراوه‌ته‌وه بۆ عێراق بۆ شنگال نه‌بێت هیچى بۆ عێراق ڕه‌وانه ناكه‌ن.
قایمقامى قه‌زاى شنگال ده‌یشڵێت: “لەو سەفەرەدا سه‌ردانى پەرلەمانى عێراقیشمان كرد و گوتمان ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌رچووه بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و پاره‌یشی بۆ ته‌رخان بكرێت، با خه‌ڵكى شنگال بگه‌ڕێنه‌وه.”
ئاماژه‌شی دا: “به‌هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى به‌غدامان گوت كه به‌غدا هاوكارىی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌كات، کەچی له شنگال فیتنه‌و ئاژاوه دەنێنەوە نەکا سەقام بگرێت؛ کەوابێ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین؛ وا ‘یۆنامی’ـیش به‌ڵێنى داوە زۆر بۆ حكوومه‌ت بهێنێت و لێپێچینەوە بکات، ئێمه‌ش نامه‌یه‌كمان گه‌یانده ده‌ستى (مه‌هدى حه‌لاق) تا بیگه‌یێنێت به سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق، با کەم ده‌ستوور بنپێ بکەن؛ وا به‌ڵێنیان داوە چاره‌سه‌رى بكه‌ن، هه‌رچه‌نده جێگاى باوه‌ڕى نین به‌ڵام زۆریان بۆ دەهێنین و له‌گەڵ یۆنامی و كونسووڵخانه‌ى وڵاتان و دادگایشدا هەماهەنگی دەکەین.”
(مه‌حما خه‌لیل) دەیشڵێت: “بۆ سەندنەوەی هەقی خەڵکى خۆمان و، قەرەبووکردنەوەی نەهامەتی و قڕکران (جینۆساید)ەکەى شنگال ئاماده‌ین له هه‌موو ده‌رگایه‌ك بده‌ین و به هه‌موو لایه‌كیشمان گوتووە ئه‌وه‌ى بۆمان كراوه تا ئێستا پێشمه‌رگه و (سه‌رۆك بارزانى) و میلله‌تى كوردى خۆمان بۆمانى كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
