شبكة لالش الاعلامية

ئەنجومەنێ شنگال: داخوازێ ژ ئيرانێ دکەین پشته‌ڤانيا هێزێن نه‌یاسایی ل شنگال نەکت

ئەنجومەنێ شنگال: داخوازێ ژ ئيرانێ دکەین پشته‌ڤانيا هێزێن نه‌یاسایی ل شنگال نەکت

باسنيۆز:له‌زگين جۆقى

سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال ڕای گەیاند، ئەو ئێزدییانەی کە سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پاراستنی شنگال (هەپەشە)ن و چوونەتە شنگال، نوێنەرایەتیی خەڵکی شنگال ناکەن.

وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”نابێت هەر جارەی کەسێک بە ناوی کوردانی ئێزدی سەردانی وڵاتێک بکات، چونکە جگە لە ئەنجومەنی شنگال و ئیدارەی شارەکە، هیچ کەسێکی دیکە نوێنەرایەتیی کوردانی ئێزدی لە شنگال ناکەن“. داواشی لە ئێران کرد کە پشتیوانی لە هێزی نایاسایی و نادەستووری لە شنگال نەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو شاندەی چوونەتە ئێران، بەهیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیی ”ئێزدییان ناکەن، چونکە ئەو لایەنەی شاندەکەی ڕەوانەی ئێران کردووە، نایاسایی و نادەستوورییە“.

وەیسی نایف لە ڕێگەی (باسنیوز)ەوە پرسیاری ئەوەی کرد کە ئەو کاتەی شنگال کارەساتی بەسەردا هات، ”کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوێ بوو؟ بۆچی نەهاتن هاوکاریی خەڵکی شنگال بکەن؟ زیاتر لە ساڵێک خەڵکی شنگال بەبێ نان و ئاو بوون، ئێران لە کوێ بوو؟“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاماره‌كا نوو لسه‌ر كاره‌ساتا شنگال هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

“لە حەویجە تەنها سێ کوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن”

Lalish Duhok

كچەكا دى يا ئێزدى ژ دەستێ تیرۆرستێن داعش هاتە رزگاركرن

Lalish Duhok