شبكة لالش الاعلامية

مەحموود ئێزدی:هنده‌ك كه‌س زیانێ ب كەیسا ئێزدیان دگەهینن

مەحموود ئێزدی:هنده‌ك كه‌س زیانێ ب كەیسا ئێزدیان دگەهینن

شنگال-KDP.info-

ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، هەندێك شاند كە بە ناوی ئێزدییەكانەوە سەردانی وڵاتانی دەرەوە دەكەن، لە رێگای حكوومەتی بەغداوەیە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتیی كوردانی ئێزدی ناكەن.

(مەحموود ئێزدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، (بابە شێخ) كە یەكێك لە مەرجەعی باڵای ئێزدییەكانە، دژی سەردانی ئەو شاندە بووە و هیج ئاگای لێ نەبووە، ئەم شاندانەیش بە بێ ئاگاداریی تەواوی ئێزدی و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدییەكان سەردان بۆ وەڵاتان دەكەن، ئەمەیش زیان بە كەیسی ئێزدییەكان دەگەیێنێت.

بە بڕوای ئەو ئەندامەی سەركرادیەتیی پارتی، نەبوونی یەكگوتاریی ئێزدیەكان و یەكنەخستنی ناوماڵی كوردانی ئێزدی لەم رەوشەدا، زیانێكی زۆر بە پاشەڕۆژی كوردانی ئێزدی دەگەیێنیت، ئەو شاندەیش لە لایەن حكوومەتی بەغداوە پێك هێنراوە و، تا ئێستا بەغدایش هیچ هاوكارییەكی كوردانی ئێزدی نەكردووە لەو كارەساتەی كە بەسەر ئیزدییەكاندا هاتووە لە شنگال، بەڵكوو بە پێچەوانەوە دەیەوێ پەیوەندیی نێوان ئێزدییەكان و كوردستان تێك بدات.

(ئێزدی) گوتیشی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جەنابی (سەرۆك بارزانی)، خزمەتی ئاوارە و كچ و دایكانی ئێزدی و كەیسی كوردانی ئێزدی لە دەرەوە دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نایف سەیدۆ:بەرنامێ‌ بەلاڤكرنا گازا سپی لسەر ئاواران ب سستی ب رێڤەدچت

Lalish Duhok

ل کۆمەلگەھا شاریا کۆمەکا نۆژداران دێ ب خۆبه‌خشى سه‌رپه‌رشتیا نه‌خۆشێن كۆرۆنایێ كن

Lalish Duhok

لقێ شه‌ش يێ پارتى سالڤه‌گه‌را دامه‌زراندنا بنگه‌هێ لالش پيرۆز دكه‌

Lalish Duhok