شبكة لالش الاعلامية

پەکەکە ل شنگال و سنوونێ هێرش دکەنە سەر مالان

پەکەکە ل شنگال و سنوونێ هێرش دکەنە سەر مالان
باسنيوز:
وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شەنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “پەکەکە هاوشێوەی ڕۆژئاوای کوردستان لە شنگال و سنوونێ بە ئۆتۆمبێلی بێ ژمارەوە هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و لە هەندێک شوێنیش کچیان بە زۆر ڕفاندووە، بەتایبەت لە سنووری و گوندەکانی دەوروبەری (زۆراڤا)”.

ئاماژەی بەوەش کرد “بەشێکی زۆری ڕفاندنەکانیش ئەوەیە کە بە ماڵباتی گەنجەکان دەڵێن منداڵەکانتان بەڵێنیان پێ داوین و گوتی: “شەوانە پەکەکە بە ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە بەناو گەڕەکەکانی شنگالدا دەسورێنەوە و بە ئارەزووی خۆیان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان، بۆیە ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە کە زیادەڕەویی پەکەکە لە سنووری خۆی دەرچووە و دەبێ سنووری بۆ دیاری بکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەفتەی ڕابردوودا پەکەکە هەڵیان کوتاوەتە سەر سێ ماڵ و لە یەکێک لە ماڵەکان لەبەرچاوی باوک و براکانییەوە کچێکیان ڕفاندووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

11تیمێن وەرزشی ل سنوونێ‌ هاتنە خەلاتكرن

Lalish Duhok

ئاوارێن كەمپا شاریا داخوازا گازا سپی دكن

Lalish Duhok

روونشتنه‌كا ڤه‌كرى لدۆر جه‌ژنا چلێ هاڤينێ ب رێڤه‌چۆ

Lalish Duhok