شبكة لالش الاعلامية

مه‌حما خه‌لیل: ئاڤه‌دانكرنا شنگالێ پێتڤى ب 10 ملیار دۆلارايه‌

مه‌حما خه‌لیل: ئاڤه‌دانكرنا شنگالێ پێتڤى ب 10 ملیار دۆلارايه‌
باسنيوز:

مه‌حما خه‌لیل قایمقامی قەزای شنگال رایگەیاند بارودۆخی شنگال جێگیر نییه‌ و ئاوەدانكردنەوەشی پێویستی بە 10 ملیار دۆلارە. هەروەها ئاماژه‌ بەوە دەكات كە هێشتا ئه‌و قایمقامی شه‌رعیی قەزای شنگاله‌ و ده‌شڵێ دەبێ چیای شنگال له‌ چه‌ك داماڵدرێت.

قایمقامی قەزای شنگال رایگەیاند ئاوەدانكردنەوەی قەزای شنگال پێویستی بە 10 ملیار دۆلار هەیە و حكوومەتی عێراق بەڵێنی داوە شنگال بكرێت بە پارێزگا.

مەحما خەلیل لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی “ئانادۆڵو”ی توركی، ئاماژەی بە خراپی بارودۆخی قەزای شنگال كردووە و دەڵێ لە ئاستێكی خراپدایە و رۆژ بە رۆژ ژیان قورستر دەبێت، رەفتارەكانی حەشدی شەعبی و پەكەكە لەسەر خەڵكی شنگال ناخۆش بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە نەبوونی رێگەی نێوان شنگال و هەرێمی كوردستان وای كردووە زەحمەتییەكان زیاتر بن، چونكە كردنەوەی ئەو رێگەیە دەبووە هۆی ئەوەی گەڕانەوە هەبێت بۆ شنگال، بەڵام نەبوونی خزمەتگوزاری و رێزنەگرتن و نەبوونی یاسا وای كردووە زیاتر لە 90٪ی خەڵكی كوردی ئێزیدی شنگال لەنێو كەمپەكان لە ژێر خێوەت بن.

لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، كێشە لەسەر پۆستی قایمقامی شنگالیش دروست بوو، مەحما خەلیل دەڵێ بە یاسا و دەستوور، هێشتا ئەو لە پۆستەكەی خۆیدا ماوەتەوە. گوتیشی “ئەو قایمقامەی دانراوە لەلایەن حەشدی شیعی و پەكەكەوە، پەیوەندی بە حكوومەتی عێراقەوە نیە، لە دوا سەردانیشماندا بۆ بەغدا، سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ و پارێزگاری مووسڵیش بە سوپاسەوە جەختیان كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت رێز لە دامەزراوەكانی رەسمی بگیرێت بەتایبەت ئیرادەی خەڵكی ئێزیدی، بۆیە نە بە یاسا و نە بە دەستوور و نە بە شەرع ئەوەی كراوە راست نییە، ئێمە قایمقامی شەرعیین و شەرعییەتمان لە خەڵكی شنگال لە رێگەی ئەنجوومەنی قەزای شنگال و ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ كە لە لایەن ئەوانەوە پەسەند كراوین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش تايێ شێخان روونشتنه‌كا ڤه‌كرى لدۆر جه‌ژنا خدر لياس سازدا

Lalish Duhok

ب پشته‌ڤانیا سه‌رۆكێ حوكمه‌تا هه‌رێما كوردستانێ،هه‌تا نۆكه‌ 2678 كوردێن ئێزدی هاتێنه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

حزبا شیوعی یا كوردستانی سه‌ره‌دانا ده‌سته‌يا بلندا بنگه‌هێ لالش دكت

Lalish Duhok