شبكة لالش الاعلامية

ل دهۆکێ چارەسەريا دەروونی بۆ زارۆكێن کوردێن ئێزدی دئێته‌ كرن

ل دهۆکێ چارەسەريا دەروونی بۆ زارۆكێن کوردێن ئێزدی دئێته‌ كرن
رووداو – دهۆک

سەرەڕای رزگاربوونیان لەدەستی داعش، هێشتا سەدان منداڵی کوردی ئێزدی لە رەوشێکی دەروونی خراپدان و بەشێکیشیان زمانی دایکیان بیرچووەتەوە و فێری زمانی دیکەی عەرەبی و تورکی و تەنانەت ئینگلیزی بوون، بەڵام بەشێکیان لە کەمپێکی دهۆک چارەسەری دەروونی وەردەگرن.

رێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان چارەسەری دەروونی بۆ منداڵانی رزگاربوو دەکەن، بەڵام بەشێکیان بەهۆی ئەوەی نازانن کەسوکاریان لە کوێیە، بێ ئومێدن و لە حاڵەتێکی دەروونی خراپدان.
سەدان منداڵی کوردی ئێزدی لە ئابی 2014 لەلایەن داعشەوە رفێندران و لە کامپەکانی رێکخراوەکەدا راهێنانیان پێکرا بۆئەوەی خۆیان بتەقێننەوە و، ببنە چەکداری داعش. دوای رزگارکردنیان بەشێکیان لە کامپی قادیەی پارێزگای دهۆک نیشتەجێ بوون و رۆژانە بە یاریکردنەوە سەرقاڵن، بەڵام گەڕاندنەوەیان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تاموچێژ لە سەردەمی منداڵیان وەربگرنەوە، کارێکی ئاسان نەبووە.

هەوڵێکی سەرەکی دوای ئازادکردنی ئەم منداڵانە ئەوەبووە، چۆن ئەو بیرۆکانە لە مێشکیاندا نەمێنێت و، ببنەوە منداڵێکی وەها کە یاری بکەن و خەونی جوانیان بۆ داهاتوویان هەبێت.

یەکێک لەو رێگایانەی لە کامپەکاندا پەنای بۆ دەبردرێت: وێنەکێشانە کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی پزیشکانی دەروونی بزانن، دەبێت چ چارەسەرێک بۆ هەریەکێک لە منداڵەکان بکرێت.

نایف جیردۆ، پزیشکی دەروونییە و دەڵێ ئەو منداڵانەی لە کامپەکاندا دەژین، هەندێکیان وێنەی قازیفە و هەندێکیان وێنەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و ئەوانی دیکەشیان وێنەی بۆمبیان دەکێشا، “لەم رێگایەوە دەزانین مەیلیان بۆ چ شتێک هەیە، چونکە هەریەکەیەکان مەیلی خۆی دەردەبڕێت، بەمشێوەیەش راستترین رێگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێک دەدۆزینەوە. ئێمە وێنەکان دەبینین و بەگوێرەی هەریەکەشیان چارەسەر دەدۆزینەوە”.
ژمارەیەکی زۆر لەو منداڵانەی لەم کامپەی پارێزگای دهۆکدان بۆ ماوەی چەندین مانگ و ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا مابوونەوە. ئەوان دەڵێن، داعش فێری شتی زۆر خراپی کردن.

هانی جیهاد، یەکێک لە منداڵەکانی کامپەکە و رزگاربووی دەستی داعشە، دەڵێ “چەکیان نیشانداین. ئەوان پێیان دەگوتین، دەبێت بچین بۆ شەڕ و بەهێز بین. ئەوان پێیان دەگوتین ئەگەر بەهێز بین، ئەوا دەتوانین دوژمن تێکبشکێنین، ئیدی گرنگ نییە چەندمان دەکوژرێین. ئەوان بەو جۆرە هەوڵیاندا رازیمان بکەن”.

هانی خەڵکی گوندی کوجۆیە و دوای رفاندنی برایە تەلەعفەر و دوای رزگارکردنی لە دەستی داعش، لەم کامپەدا یارمەتی زۆری درا، هەربۆیەش خۆشحاڵە جارێکی دیکە دەستی بە ژیانێکی ئاسایی کردووەتەوە.

هانی دەڵێ “بەخودا دوای ئەوەی کە هاتمە ئێرە، زۆر یارمەتیاندام. ئەوان بۆیان روونکردمەوە هەموو ئەوەی فێری بووم هەڵە بووە. سەرەتا کە هاتینە ئێرە هەموومان بە عەرەبی قسەمان دەکرد، بەڵام سوپاس بۆ خودا ئێستا جارێکی دیکە بە زمانی خۆمان قسە دەکەینەوە”.

ئێستا نزیکەی 120 منداڵی کوردی ئێزیدی لە کامپی قادیەن، هەندێکیان تاوەکو ئێستاش نازانن کەسوکاریان لە کوێیە و ئومێدەوارن زوو ئەوانیش رزگار بکرێن و بە یەکدی شادببنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دوو کەسێن دی یێن ئێزدی هاتنە رزگارکرن

Lalish Duhok

شێخ شامۆ: ئه‌گه‌رێ دروستبوونا شەرى ل ناڤبه‌را په‌كه‌كێ‌ و سوپايێ عێراقێ ل شنگال هه‌یه‌

Lalish Duhok

کابینا نه‌هێ يا حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ب كوژمێ زێده‌تر ژ دوو ملیار دیناران پرۆژە ل پەرستگه‌ها لالش ئه‌نجام داينه‌  

Lalish Duhok