شبكة لالش الاعلامية

پێشمەرگە رێ ناده‌ت ھێزێن عێراقى بچنە مەزارگەهێ شەرفەدین

پێشمەرگە رێ ناده‌ت ھێزێن عێراقى بچنە مەزارگەهێ شەرفەدین
K24 – ھەولێر

دوای گەیشتنیان بۆ شنگال، بۆ ئەوەی لە شوێنی ھێزەكانی پەكەكە جێگیربن، ھێزێكی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەیانەوێت، بچنە نێو مەزارگەی شەرفەدین، بەڵام لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگەوە رێگریان لێدەكرێت.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان24 راگەیاند: “ھێزەكانی عێراق ویستیان بێنە ناو مەزارگەی شەرفەدین لە شنگال، بەڵام لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگە رێگەیان لێگیرا، پێمان گوتوون كە قبووڵ ناكەین بێنە نێو مەزارگەی شەرفەدین”.

گوتیشی: “لە ھەموو دونیا وایە، سوپا و ھێز سنوورەكان دەپارێزێ نەك بێتە نێو مەزارگە و ژن و منداڵی خەڵك، شەرفەدین مەزارگەی ئاینی ئێمە و قبووڵ ناكەین ھێزی سەربازی بێتە ئەوێ و ئامادەین خوێن بڕێژین و رێگە نەدەین ئەو ھێزانەی عێراق بێنە شەرفەدین”.

ئەوەشی خستەروو: “بەھۆی ھاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكە خەڵكی شنگال، دۆخی ناوچەكە بە تەواوی تێكچووە و خەڵكی لەو رەوشە نیگەرانن، چونكە بوونی حەشدی شەعبی لە شنگال مەترسییە بۆ خەڵك”.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ به‌رپرسی حه‌شدی ئێزدی له‌ شنگال بە كوردستان24 راگەیاند: “فەرماندەكانی سوپای عێراق لە شنگال لەگەڵ فەرماندەكانی پەكەكە پێكەوە كۆبوونەوە و پەكەكە بڕیاریدا دۆسێی ئەمنی ھەموو سنووری شنگال رادەستی سوپای عێراق و یەپەشە و حەشدی ئێزدی و حەشدی شەعبی بكات”.

ھ.م

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پتری 60 زارۆکێن ئێتیم و رزگاربووی پشکداری گەشتەكێ بوون بۆ پەرستگەها پیرۆزا لالش

Lalish Duhok

هەبوونا هێزێن نەیاسایی ل شنگالێ‌ ئەگەرێ‌ ڤەنەگەریانە خەلكێ‌ یە بۆ سەر ملك ومالێن خۆ

Lalish Duhok

چانته‌ ل سه‌ر قوتابخانێن گوندێن بێبانێ و بۆزان هاتنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok