شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ پورتوگال کۆمكوژیا ئێزدیان ب جینۆساید ناساند

پەرلەمانێ پورتوگال کۆمكوژیا ئێزدیان ب جینۆساید ناساند
دهۆک-KDP.info –

پەرلەمانی پورتوگال بە زۆرینەی دەنگ کۆمەڵکوژیی ئێزدییانی بە جینۆساید ناساند.

ڕۆژی هەینی (٢٩-١١-٢٠١٩)، پەرلەمانی پورتوگال لەسەر پرسی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان کۆ بووەوە و پرسەکە تاوتوێ کرا و دواتر خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگ بە جینۆسایدی ناساند.

پسپۆڕانی بواری جینۆساید ئەم هەنگاوە بە هەنگاوێکی زۆرباش لەقەڵەم دەدەن و ڕایگەیاند، ئەمە دەبێتە پاڵنەرێکی کەیسەکە بۆ ئەوەی لە جیهاندا بەجینۆساید بناسریت. پەیوەست بەمەش، کرمانج عوسمان، شارەزایی یاسایی لە جینۆساید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “هەرچەندە ئەم هەنگاوە لە ڕووی یاسایییەوە نییە، بەڵام هەنگاوێکی زۆر باشە لە ڕووی عاتیفی و مرۆییەوە، چونکە پێ دەچێت حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕەپارەیەک بۆ قوربانیان تەرخان بکات، یاخود ئیقامە بە ئێزدییان بدات.”

گوتیشی: ” بەجینۆسایدناساندنی ئەم کۆمەڵکوژییە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی تەعاتوفی وڵاتان لەگەڵ کەیسی ئێزدییان زیاتر بێت و دواتر لە ڕووی یاسایییەوە بەجینۆساید بناسرێت.”

پەرلەمانی چەندان وڵات و هەرێمی جیهان، لەوانەش کوردستان، ئەرمینیا، ئوسترالیا، سوید و… هتد، کۆمەڵکوژیی ئێزدییانیان بە جینۆساید ناساندووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باخچێ‌ زارۆكان ل شاریا پێتڤی ئاڤاهیەكی یە

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش و دەستەیا مافێ مرۆڤی مێزگردەکا ڤەکری ل دارخستن

Lalish Duhok

هیچ توهمەتباره‌كى داعش لسەر كەیسا کوردێن ئێزدی نه‌هاتيه‌ دادگه‌هكرن  

Lalish Duhok