پرۆژێ ياسايا قه‌ره‌بووكرنا كچ و ژنێن ئێزدی ئاماده‌یه
وشه:
نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، پڕۆژه یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كچ و ژنانی ئێزدی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه و ته‌نیا ماوه بخرێته به‌رنامه‌ی كار و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی تشرینی دووه‌م، خالیده ره‌شۆ نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ “وشه” گوتی، پڕۆژه یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كچ و ژنانی ئێزدی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه و ته‌نیا ماوه ده‌نگدانی بۆ بكرێت و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بخرێته به‌رنامه‌ی كار و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
دوو بۆچوون هه‌یه كه چۆن مووچه‌یان بۆ ببرێته‌وه
روونیشی كرده‌وه كه دوو بۆچوون هه‌یه كه چۆن مووچه‌یان بۆ ببرێته‌وه ئه‌ویش یا وه‌ك زیندانی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرێن یا وه‌ك قوربانی ده‌ستی تیرۆر.
ره‌شۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه به‌پێی یاساكه نووسینگه‌یه‌كیش بۆ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی ماون ده‌كرێته‌وه.
تا ئێسته سه‌تان ژن و منداڵی ئێزدی دیار نین و له‌ماوه‌ی ڕابردوویشدا له ڕێی نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمه ژماره‌یه‌كیان دۆزرانه‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچ قه‌ره‌بووێك نه‌كراونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
