شبكة لالش الاعلامية

ژ ترسا په‌يدابوونا شەرى ناڤبه‌را پەكەكێ و هێزێن عێراقى دا،خەلكێ شنگال ڤه‌دگه‌رنه‌ كوردستانێ

ژ ترسا په‌يدابوونا شەرى ناڤبه‌را پەكەكێ و هێزێن عێراقى دا،خەلكێ شنگال ڤه‌دگه‌رنه‌ كوردستانێ

باسنیوز:
قایمقامی شنگال ئاشكرای كرد، لە ترسی دروستبوونی شەڕ لە نێوان پەكەكە و هێزەكانی عێراق، خەڵكی سنووری شنگال جارێكیتر ناوچەكانیان جێدەهێڵن.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند، به‌شێکی زۆری ئەو خێزانانەی گەڕابوونەوە خانه‌سۆر و شه‌نگال، له‌ ترسی ئەگەری درووستبوونی شه‌ڕ لە نێوان په‌که‌که‌ و سوپای عێراق، به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان گەڕاونەتەوە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پەكەكە ڕێگە بە بەشێك لە خێزانەكانی سنوورەكە نادات، بەرەو هەرێمی كوردستان بێن، چونكە دەیەوێت لە ئەگەری روودانی شەڕدا وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان بهێنێت.

جەختی لەوەش كردەوە كە دۆخی شنگال باش نییە و ”دیار نییە چی لە نێوان پەكەكە و سوپای عێراق ڕوودەدات، دۆخەكە لە ئانوسات دایە“.

ئەمە لە كاتێكدایە كە سوپای عێراق مۆڵەتی چەند ڕۆژێكی بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) داوە و ئێستاش ماوەیەكی كەم لەبەردەم ئەو حزبەدا ماوە تاوەكوو هێزەكانی لە شنگال بكشێنێتەوە، بۆیە ئەگەری دروستبوونی گرژیی زیاتر لە سنوورەكە هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌لاتيێن شنگال: پەکەکێ ئاسایش و سەقامگیریا ده‌ڤه‌رێ تێکدايە

Lalish Duhok

نڤیسینگەهێن لالش قوتابیێن سەركەفتی ل كەمپا خانكێ‌ خەلات دكە

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش بنكه‌ندى بيره‌وه‌ريا كۆمكوژيا ئێزديان ساخكر

Lalish Duhok