پهكهكه كلتۆرى دەڤەرا شنگالێ دشێوينت
باسنيوز:
چەکدارەکانی پەکەکە لە شنگال و دەوروبەری خۆیان بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا سەپاندووە و کولتووری خەڵک و ناوچەکەش دەشێوێنن. چالاکوانێکی شنگالیش دووپاتی دەکاتەوە، کولتووری شنگال لەلایەن پەکەکەوە دەشێوێنرێ و لە چیای شنگایش تونێلیان لێداوه.
لوقمان كلى، چالاکوانێکی کوردی ئێزدییه لە شنگال بۆ (باسنیوز) ئاشکرا کرد: “كولتوورى ئێمەی خەڵکی شنگال لەلایەن پەکەکەوە دەشێوێنرێ و تێکدەدرێ، تەنانەت کار ئەکەن بۆ ئەوەی زمانی قسەپێکردنی خەڵکی شنگالیش بگۆڕن و دەڵێن دەمانەوێ زمانێکی ئێزدی دروست بکەین“.
گوتیشی: ”ئامانجی پەکەکە ئەوەیە شنگال نەمێنێ و خراپتر ببێت، رق و کینە لەناو دڵی خەڵکدا دەچێنن و دەیانەوێ خەڵکی شنگال لە هەرێمی کوردستان دوور بخەنەوە“.
ئەو چالاکوانە کورده ئێزدییه ئاشکراشی کرد: ”پەکەکە سنووری قەزای شنگلی دابەش کردووە و چیای شنگلی تێکداوە، 35 كیلۆمهتری لە چیای شنگال تا دەگاتە قهراجى گولك، کە لەنێوان سنووری سووریا و عێراقدایە، پەکەکە کردوویەتی بە سنووری خۆی“.
لوقمان كلی روونیشی کردەوە: ”بەداخەوە کاتێ هەندێ لە بەرپرسانی عێراقی دێن بۆ شنگال، لە گەڕانەوەیاندا دەڵێن هیچ شتێک لە شنگالدا نییە، چونکە حەشدی شەعبی و پەکەکە رێککەوتنیان لەنێواندا هەیە، ئەی ئەگەر پەکەکە لە شنگال نییە ئاوارەکان بۆ ناگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، کە هەر لە سیكینى و بارى تا دەگاته شنگال ههمووی لە دەستی پەکەکە دایە، تەنانەت چەکدارانی پەکەکە و چەکدارانی حەشدی شەعبی بەیەکەوە بازگە دادەنێن“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
