شبكة لالش الاعلامية

نووژه‌نكرنا کەمپا شاریا تەمام بوويه‌ و ڤێ هه‌فتيێ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن 

نووژه‌نكرنا کەمپا شاریا تەمام بوويه‌ و ڤێ هه‌فتيێ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن 
شاریا -KDP.info-

بەڕێوەبەری کەمپی شاریا گوتی، نۆژەنکردنەوەی شوێنی سووتاوی کەمپی شاریا تەواو بووە و ئەم ھەفتەیە بە ڕووی ئاوارەکاندا دەکرێتەوە و بە شێوەیەکی زۆر باش نۆژەن کراوەتەوە و ھەموو پێداویستیی ناوماڵیشیان بۆ دابین کراوە.

ھەکار ئامێدی، بەڕێوەبەری کەمپی شاریا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەی لە کەمپی شاریا سووتا، بە زووترین کات دەستمان بە نۆژەنکردنەوە کرد و کاری بەردەوامی تێدا کرا و بڕیار درا لە شوێنی چادر بۆیان بکرێتە بلۆک، بۆیە ئێستا ئەو چادرانەی سووتاون لە شوێنی ئەوان بە بلۆک درووست کراون کە زیاتر لە ٢٠٠ شوێن دەبێت و بۆیان نۆژەن کراوەتەوە.”

ھەکار ئامێدی گوتیشی: “کاری نۆژەنکردنەوەی شوێنە سووتاوەکان تەواو بووە و لەم ھەفتەیە دەکرێتەوە و ئەو خەڵکەی شوێنیان سووتابوو دەگەڕێنەوە و ھەموو پێداویستیی ناو شوێنەکانیشیان بۆ دابین کراوە و ھیچ کەموکووڕییەکیان نابێت و باشتر لە جاران بۆیان درووست کراوە.”

ئامێدی باسی لەوەش کرد: “جگە لە نۆژەنکردنەوەی شوێنەکانیان، بە شێوەی ماددیش قەرەبوو دەکرێنەوە و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان گوژمەیەک پارە کە ماوە و بۆیان کۆ کراوەتەوە بەسەر ھەموو خێزانەکاندا دابەش دەکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كوردێن ئێزدی كەرنەڤالێ‌ پشتەڤانیا ريفراندۆما سەربەخۆبوونا كوردستانێ‌ ساز كرن

Lalish Duhok

ئەنجوومەنێ رۆحانی يێ ئێزدیان دێ سەره‌دانا لایەنێن سیاسی كت 

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش بنكه‌ندى بيره‌وه‌ريا كۆمكوژيا ئێزديان ساخكر

Lalish Duhok