شبكة لالش الاعلامية

جه‌عفه‌ر ئێمينكى:پارتى ل هه‌فتيا بێت دێ ڤه‌گه‌رته‌ شنگالێ

جه‌عفه‌ر ئێمينكى:پارتى ل هه‌فتيا بێت دێ ڤه‌گه‌رته‌ شنگالێ

هەولێر-KDP.info-

بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا پارتی دیموكراتی كوردستان ھەڵمەتی بانگەشە لە سنووری دەڤەری شنگال بەڕێوە ببات و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتیش دەڵێ، نابێت ئەو ھێزانەی پەكەكە لە شنگال بمێنن.

جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنفڕانسێكدا سەبارەت بە ھەڵبژاردن لە شاری دھۆك، رایگەیاند: “بڕیارە هەفتەی داھاتوو پارتی بۆ بانگەشە بگەڕێتەوە دەڤەری شنگال و بۆ ناو سەنتەری قەزای شنگالیش پارتی ئامادەكاری دەكات، بەڵام ھەندێ كێشەمان ھەیە، ئێمە كێشەمان لەگەڵ حەشد نییە، گرفتمان لەگەڵ خەڵكی شنگال نییە، بەڵام نابێت ھێزەكانی پەكەكە لە شنگال بمێنن، شتێكی ھەڵەیە ئێمە بچینەوە شنگال و خەڵكێك ھەبێت  سەر بە پەكەكە بێت و خاڵی پشكنین دابنێت”.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی گوتیشی: “ئێمە داوامان لە حكوومەتی فیدڕاڵی كردووە ئەو ھێزە چەكدارانە لە شنگال دوور بخاتەوە، تا ئێمە بتوانین ژیانی مەدەنیی خۆمان بەڕێوە ببەین، خەڵكی شنگال رێزێكی زۆری بۆ پارتی ھەیە، ھەرچەندە ئێمە دەزانین خەڵكێك لە شنگال ھەیە بریندارە و ھەموو قسەیەكیش دەكات، بەڵام كاتێك دێتە سەر ھەڵبژاردن لە نێوان پارتی و لایەنەكانی دیكەدا، پارتی ھەڵدەبژێرێت”.

جەعفەر ئێمینكی روونیشی كردەوە: “بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شێوەیەكی ئارام بەڕێوە دەچێت، ھیوادارین تا كۆتایی پڕۆسەكە بانگەشە بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە بچێت، مەترسیش لەسەر كاندیدانی پارتی نییە لە شنگال، رەوشی ئەو ناوچەیە خۆی ئاسایی نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“٥٦٠ قوتابيێن سەرێ چیايێ شنگالێ پێتڤيێن خووندنێ وەرگرتن”

Lalish Duhok

بنگەهێن لالش بەحزان و باشیكێ‌،قارەمانیا گولان یا تەپاپێ‌ ب داوی ئینان

Lalish Duhok

ل رۆژا جیهانی یا بەرنگاربوونا توندوتیژیا دژی ژنان،هێشتا ژنا ئێزدی لبن زۆرداریا داعشێ‌ دنالت

Lalish Duhok