شبكة لالش الاعلامية

قاسم شه‌شۆ:شنگال دخرابترين ره‌وشدايه‌

قاسم شه‌شۆ:شنگال دخرابترين ره‌وشدايه‌

باسنيوز:

چاودێرێكی سیاسی لە شنگال رایدەگەیەنێ، حەشدی شەعبی لە شنگال پەكەكە بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەكار دێنێت و رەوشی شنگال لەژێر دەسەڵاتی ئەو دوو گرووپەدا زۆر ئاڵۆز و ناسەقامگیرە و دەشڵێ: ”ئەو دوو گرووپە هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەكانی سووریادا هەیە، بۆیەشە سنووری نێوان عێراق و سووریا كۆنترۆڵ نەكراوە، تاوەكو بە رێی شنگالەوە هاتوچۆ لەنێوان عێراق و سووریادا بكەن“.

حه‌سه‌ن مجى، چاودێرى سیاسى بۆ (باسنیوز) گوتی: ”نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شنگال لە بەرژەوەندیی گرووپە چەكدارەكان دایە، چونكە ئەو گرووپانە نایانەوێ رەوشی شنگال باش ببێت، بۆ ئەوەی لەناو شنگالدا بمێننەوە، بۆیەشە رێگریی لە سەقامگیریی ناوچەكە دەكەن، ئێستا پەكەكە لەناو شنگال كار بۆ حەشدی شەعبی و ئێران دەكات، بۆیە رێگەنادەن سنووری نێوان عێراق و سووریا كۆنتڕۆڵ بكرێت، بۆ ئەوەی خۆیان بەئاسانی هاتوچۆی پێدا بكەن“.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ”رفاندن و بێسەروشوێن كردنی منداڵان لە شنگال بەردەوامە و رۆژانە خەڵكی شنگال بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەكانیان پرسیار لە پەكەكە دەكەن، بەڵام هیچ وەڵامێكیان دەست ناكەوێت، ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی بۆ خەڵكی شنگال دروست كردووە، هەربۆیەشە ئاوارەكانی شنگال لە ترسی رفاندنی منداڵەكانیان ناوێرن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵكی خۆیان، من وای دەبینم بەم زووانە خەڵكەكە دژی پەكەكە دەوەستنەوە، چونكە زۆر لێیان بێزار و تووڕەن“.

ئەو چاودێرە سیاسییەی شنگال جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە: ”پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام كار دەكات بۆ ئەوەی كێشەكانی شنگال لە رێی دانوستاندن چارەسەر بكات، بۆیە دەرگای پارتی لەپێناو بەدەستهێنانی ماف و داخوازییەكانی خەڵك هەمیشە كراوەیە، هەر بەو مەبەستەشەوە بوو، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵدا كرد، كە رەوش و دۆخی شنگال چاك بكرێ، بەڵام پەكەكە و حەشدی شەعبی رێگرییان لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە كردووە، چونكە ئەگەر رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێ، ئەوا گرووپە چەكدارەكان شوێنیان لە شنگال نابێتەوە و سەقامگیریی بۆ ناوچەكە دەگەڕێتەوە و ئاوارەكانیش دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵكی خۆیان، ئەمەش هەرگیز لە بەرژەوەندیی میلیشیا چەكدارەكاندا نییە، بۆیە رێگریی لێ دەكەن“.

گوتیشی: ”چارەسەر هەر ئەوەیە كە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ بكرێ و رێكخراوەكان بگەڕێنەوە شنگال و دەست بە ئاوەدانكردنەوە بكەن و خەڵكی زەرەرمەند قەرەبوو بكرێنەوە و تیرۆریستان و هاوكارانی داعشیش سزا بدرێن“.

لای خۆیەوە، قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ لە شنگال بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد: “شنگال لە خراپترین دۆخدایە و بەهۆی نەبوونی ئیدارەیەكی شەرعی و بوونی میلیشیا چەكدارەكانەوە، خەڵكەكەی تووشی چەندین كێشە و گرفت بوونە“.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی: ”بەغدا ناتوانێ دۆخی شنگال چارەسەر بكات، چونكە دەسەڵاتی بەسەر شنگالدا نییە و دەیان گرووپ و میلیشیای چەكدار لە شنگالدان و هەریەكەیان بۆ بەرژەوەندیی خۆی كار دەكات و رەوشی شنگایان ئاڵۆز كردووە و كەسی تێدا نییە خزمەتی هاووڵاتییان بكات“.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە ئەگەر رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی شنگال جێبەجێ بكرێت، ئەوا تێكڕای كێشەكانی خەڵك چارەسەر دەبن.

قاسم شه‌شۆ، ئاشكراشی كرد، كە داوای خەڵكی شنگال ئەوەیە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ شنگال، بۆ ئەوەی ئیدارەی شەرعی بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە و ئارامی و ئاوەدانی روو لە شنگال و دەوروبەری بكات و ئاوارەكان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. گوتیشی: ”رەوشی شنگال زۆر خراپە، تەنانەت دوای هاتنی سوپای عێراقیش بۆ شنگال رەوشەكە هەر خراپە و هیچ گۆڕانكاری و بەرەوپێشچوونێك لە شنگال رووی نەداوە“.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە جەختی لەوەش كردەوە: ”هێشتا بەغدا بەهۆی مانەوەی گرووپ و میلیشیا چەكدارەكان نەیتوانیوە رێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ بۆ ئاساییكردنەوەی شنگال جێبەجێ بكات، بەمەش دۆخەكە خراپتر دەبێت“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌یاما بنگه‌هێ لالش ب هه‌لكه‌فتا ده‌ربازبوونا (47) ب سه‌ر وه‌غه‌ركرنا بارزانی نه‌مر

karwanhaji

نێچيرڤان بارزانى سه‌رساخيێ ل مالباتا پير خدر سلێمان دكه‌ت

Lalish Duhok

ڤەكرنا خۆلەكا كۆمپیۆتەری ل شاریا

Lalish Duhok