شبكة لالش الاعلامية

بەرنامەیەک مەسنجەر و فەیسبوک و ئینستاگرامى كۆم دكت

بەرنامەیەک مەسنجەر و فەیسبوک و ئینستاگرامى كۆم دكت 

خەندان 1116112016_fbinsta161116

بەشێوەیەکی فەرمی و لە رێگەی ژووری هەواڵی خۆیانەوە، کۆمپانیای فەیسبوک خزمەتگوزارییەکی بۆ بەرهەمەکانی راگەیاند لەپێناو بەفیڕۆنەدانی کات و خیراترکردنی کاری بەکارهێنەران.

وەک ئاشکرایە هەریەکە لە (فەیسبوک، مەسنجەر، ئینستاگرام) لەلایەن کۆمپانیای فەیسبوکەوە بەڕێوەدەبرێن و گەشەیان پێدەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیاکە رایگەیاند هەرسێ خزمەتگوزارییەکە دەبنە یەک و لە رێگەی بەرنامەیەکیانەوە دەتوانرێت بەکارهێنەر لە یەک شوێن نامە و ئاگادارکردنەوەکان ببینێت.

بەپێی راپۆرتێکی فەیسبوک، مانگانە چەندین کۆمێنت و ئاگادارکردنەوەو پەیام لەنێوان ئەکاونت و پەیجەکانی ئینستاگرام و فەیسبوک ئاڵوگۆڕ دەکرێن، هەربۆیە بڕیاریانداوە لە رێگەی بەرنامەی (facebook page manager) ئاگادارکردنەوەکان و پەیامەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام و مەسنجەر بکەن بە یەک و لەوێوە کۆنتڕۆڵ بکرێن کە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.

واتە ئەگەر کەسێک لە رێگەی هەژمارو پەیجی فەیسبوکییەوە ئینستاگرامیشی دروستکردبێت یان پێوەی پەیوەست کردبێت ئەوا دەتوانێت لە رێگەی بەرنامەی (facebook page manager) بیانکات بەیەک و لە یەک کاتدا هەموویان ببینێت و وەڵامی کۆمێنت و نامەکان بداتەوە بەبێ ئەوەی بچێتە ئینستاگرام یان مەسنجەر.

ئامانجی فەیسبوکیش کەمکردنەوەی کات و خێراترکردنی کارەکانی بەکارهێنەرە، تا بتوانێت لەو رێگەیەوە زۆرتر چالاک بێت و هەژمار و پەیجەکانی بەڕێوەبەرێت، ئەم خزمەتگوزارییەش زۆرەملێ نییە و بەکارهێنەر دەتوانێت بەکاریبهێنێت یاخود بەکارینەهێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژڤانێ به‌رده‌ستبوونا لاپتۆپێ MacBook Pro يێ نوى دهێته‌ دياركرن

Lalish Duhok

سامسۆنگ دێ بەرهەمێ خوە یێ نوو “Galaxy Note 8” ئاشکرا بکەت

Lalish Duhok

دیزاینا ئای فۆن حەفت پلاسێ ھات دزین

Lalish Duhok