گهۆرينهك ل ڤایبەرى دا دئێته كرن
باسنیوز 
کۆمپانیای ڤایبەر بڕیاری داوە، لە ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەدا، گۆڕانکارییکی گرنگ لە ڤایبەردا بکات.
دوێنێ یەکشەممە 19/2/2017، ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان لەسەر پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) بڵاو کرانەوە و ئاماژەیان بەوە دەکرد، کۆمپانیای ڤایبەر لە داھاتوویەکی نزیکدا و لە کاتی نمایشکردنی ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکە، گۆڕانکارییەکی گرنگ لە ڤایبەردا دەکرێت.
ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ھێما بۆ ئەوە دەکەن، کە لە ڤێرژنێکی نوێی ڤایبەردا، کێشەی خاوبوونەوە و لەناکاو وەستانی پڕۆگرامەکە بە شێوەیەکی باش چارەسەر دەبێت، چونکە پێشتر بەکارھێنەرانی ڤایبەر لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ڕەخنەیان ئاڕاستەی کۆمپانیاکە دەکرد و تیشکیان دەخستە سەر ئەوەی، ڤایبەر لەناکاو ڕادەوەستێت و خاو دەبێتەوە.
پڕۆگرامی ڤایبەر، ئێستا لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی، دەژمێردرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
