شبكة لالش الاعلامية

ھواوی مۆبایله‌كا نوو نمایشکر

ھواوی مۆبایله‌كا نوو نمایشکر
باسنيوز:

ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کۆمپانیای ھواویی چینی مۆبایلێکی نوێی بە ناوی (ھواوی ئینجۆی 7 پڵەس)ی نمایش کرد.

لە ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، کە دوێنێ سێشەممە 11/4/2017، کۆمپانیای ھواوی مۆبایلێکی نوێ و زیرەکی بە ناوی (ھواوی ئینجۆی 7 پڵەس) نمایش کردووە، نرخی مۆبایلەکەش 230 دۆلاری ئەمەریکییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمپانیای ھواوی بە فەرمی ئەو مۆبایلەی نمایش نەکردووە، بەڵام ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەو مۆبایلە نمایش کراوە و لە بازاڕەکاندا دەست دەکەوێت.

شاشەی مۆبایلی (ھواوی ئینجۆی 7 پڵەس) 5.5 ئینجە، کامێرای پشتەوەی 12 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفییەکەشی 8 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، توانای کۆگاکردنی 32 گێگابایتیشی ھەیە، ھەروەھا پاترییەکەشی چوار ھەزار میللی ئەمپێرە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سامسۆنگ گەلاکسیه‌كا نوو دئێخته‌ بازارى

Lalish Duhok

7 تایبه‌تمه‌نديێن مێژوویا مۆبایلا “ب هێز”

Lalish Duhok

وێنێ دوو موبایلێن نوو يێن سامسۆنگ هاتنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok