شبكة لالش الاعلامية

وێنێ پێشوەختێ ئایفۆنا ٨ به‌لاڤ بوويه‌

وێنێ پێشوەختێ ئایفۆنا ٨ به‌لاڤ بوويه‌ 
خەندان- ماردین عوزێری

دەنگۆیەکی زۆر دەربارەی ئامێرە نوێکەی ئەپڵ بڵاوبووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگێکی داهاتوودا لە رێوڕەسمێکدا ئامێرەکە بەڕووی هەواداراندا نمایشبکێت و پێشبینی مۆبایلێکی نوێ و جیاواز دەکرێت، بەڵام ئەگەر زۆرە کاتی راگەیاندنەکەی دوابکەوێت.

وێنە دزەکراوەکان، کە لە تۆڕی تویتەر بڵاوکرانەوە، چەند تایبەتمەندییەکیان تێدا بەدیدەکێت کە جیاواز و نوێن، دڵنایی تەواو لەسەر سەرچاوەکانی ئەم وێنانە نییە بەڵام لەگەڵ زۆرێک لە پێشبینییەکاندا یەک دەگرنەوە.

لە وێنەکاندا دیارە کە دوگمەی هۆم لابراوە و شاشەکە زیاترین روبەری داگیر کردووە و قەراغەکانی زۆر باریکن، دەبڵ کامێراکەی ئایفۆن ٧یشی بە شێوەیەکی نوێ پێوەیە.

بە پێی ئەو وێنانە، ئایفۆن ٨، یاخود هەر ناوێکی دیکەی هەبێت، خاوەن شاشەیکی ٥،٧ ئینجی دەبێت و قەراغەکانی تەنها ٤ ملیمەتر پان دەبن، زۆرێک لە ئامێرە نوێکان بەم شێوەیە دروست دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌پل دێ سيسته‌مێ نوى IOS 16.1 بۆ ئايفۆنان به‌رده‌ست كه‌ت

Lalish Duhok

ئۆدی ترومبێلا خۆ يا كاره‌بایی دگه‌هينته‌ ئاسته‌كێ خه‌یالی

Lalish Duhok

ترومبێلا فرۆكه‌ كه‌فته‌ كارى

Lalish Duhok