كه‌ی 3310 به‌لاڤ د‌بت؟
وشه
به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرتێكی دزه‌كراو، كۆمپانیای نۆكیا، ڤێرژنی نوێی مۆبایله ناسراوه‌كه‌ی به ناوی 3310 له مانگی داهاتووه‌وه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یل”ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، له وڵاته‌كه‌دا به ته‌واوی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه كراوه و له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه و نرخه‌كه‌شی له نێوان 52-77 دۆلار ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش نرخێكی ته‌واو گونجاوه بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی.
بۆ یه‌كه‌م جار، مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، كۆمپانیای نۆكیا ڕای گه‌یاند كه جارێكی تر ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی 3310 ده‌كاته‌وه، ئه‌و مۆبایله‌ی سه‌ره‌تای ساڵانی 2000 به‌رهه‌م هات و زۆری لێ فرۆشرا. ئه‌مه‌ش ده‌نگۆیه‌كی زۆری دروست كرد و وای كرد چاوه‌ڕوانیی دروست بكات.
گرنگی ئه‌م مۆبایله‌ی نۆكیا ته‌نیا له‌وه نییه كه نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه، به‌ڵكوو چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریشی هه‌یه، وه‌ك درێژیی ته‌مه‌نی پاترییه‌كه‌ی كه یه‌ك مانگ خۆی ده‌گرێ.
مۆبایله‌كه قه‌باره و چێوه‌ی بچوكتره له‌وه‌ی پێشوو، شاشه‌كه‌شی ڕه‌نگاوڕه‌نگه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی تێدایه.
سه‌رچاوه/ سكای نیوز
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
