شبكة لالش الاعلامية

تایبه‌تمه‌نديێن گالاكسی S9 پڵه‌س ئاشكه‌رابوون

تایبه‌تمه‌نديێن گالاكسی S9 پڵه‌س ئاشكه‌رابوون

وشه‌:
كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له‌ به‌هێزترین و ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی خسته‌ بازاڕه‌كانی ده‌نیاوه‌ كه‌ ئه‌وانیش كالاگسی S9 و S9 پڵه‌سه‌ كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ نوێیانه‌ ركابه‌ری به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “gadgets” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 دوو له‌ به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خۆی دروست كردوو خستییه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش گالاكسی S9 و گالاكسی S9پله‌سن، به‌ڵام به‌گشتی لێره‌دا باس له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گالاكسی 9S پله‌س ده‌كه‌ین كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌تایبه‌ت باسی ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ به‌ شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه‌ و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه‌ كه‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره‌ مۆبایلانه‌.

كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه‌ ده‌ڵێت، مۆبایله‌ نوێكه‌ی سامسۆنگ پاترییه‌كی 3500 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره‌ و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 961، جگه‌ له‌وه‌یش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی 12 مێگا پێكسڵه‌ و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه‌ كه‌ 6.20 ئینجه‌ و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1440 به‌ 2960 پیكسڵ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ ڕامی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ شه‌ش گێگا بایته‌ و میمۆری ناوه‌كی له‌ 64 گێگا بایته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته‌ 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته‌ 997 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوانیا درۆستکرنا یاریا پوبجی ئەوا کو خەلک ھەموو پێڤە مژوول بوويی

Lalish Duhok

داوی زانیاری لسەر ئایفۆنا نوی یا کۆمپانیا ئەپڵ

Lalish Duhok

شۆڤلێت كرووزی مودێل 2018 ببینه‌

Lalish Duhok