شبكة لالش الاعلامية

سۆنی ئیکسپێریا XZ٢ هاته‌ ئاشکه‌راکرن

سۆنی ئیکسپێریا XZ٢ هاته‌ ئاشکه‌راکرن
SNN:

کۆمپانیای سۆنی بەم دواییانە مۆبایلی نوێی Xperia XZ٢ی ئاشکراکرد کەچەند تایبەتمەندییەکی ھەیە وایکردووە ببێتە باشترینی مۆبایلەکانی.
پێشبینی دەکرێت ئەم مۆبایلە خواستێکی زۆری لەسەر بێت بەھۆی تایبەتمەندییە ھونەری و تەکنییکیەکانییەوە لەگرنگترینیان : پرۆسێسەرێکی ھەشتی سناپدراگۆن ٨٤٥ و پەیکەرێکی دژە تەڕبوون و تەپوتۆز، گرافیک کاردی جۆری ئەدرینۆ ٦٣٠، میمۆری ناوەکی ٦٤ گێگابایتە و میمیۆری ٤ گێگابایتە.
مۆبایلەکە شاشەیەکی ئاست بەرزی ھەیە بەپێوانی ٥.٧ ئینج و رووپۆشکراوە بەچینێک شوشەی گۆریلا گلاس ٥.
کامێرای دواوەی ١٩ مێگاپکسڵە و توانای تۆماری ڤیدییۆیی ھەیە بە٤K و کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپکسڵە، کارتی نانۆسیمی ھەیە کەیەکێکیان بۆ کاردی دەرەکی دەبێت لەگەڵ پۆرتی USBجۆری سی.
باترییەکی ٣١٨٠ میلی ئەمپێری ھەیە بەتەکنیکی خێرا بارگاویکردنەوە و بارگاویکردنی بێ وایەر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ جارا ئێكێ وێنێ ئایفۆن 7 هاته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

ب ئێك كلیكێ هه‌ڤالێن بێزار ژفه‌یسبووكى دووربێخه‌

Lalish Duhok

سامسۆنگ گالاكسییه‌كا دى ب سیسته‌مێ 5G نمایشكر

Lalish Duhok