شبكة لالش الاعلامية

رۆبۆته‌ك پشكنینێ لسه‌ر هه‌ساره‌يا بارام دكت

رۆبۆته‌ك پشكنینێ لسه‌ر هه‌ساره‌يا بارام دكت
كوردستان تيڤى:

له‌ ئه‌مریكا مووشه‌كی ” ئه‌تله‌س 5 ” كه‌ یه‌كه‌م رۆبۆتی ئاژانسی ئاسمانی ناسای هه‌ڵگرتووه‌ بۆ هه‌ڵكه‌نین و پشكنین له‌ ژێر خاكی هه‌ساره‌ی بارامدا هه‌ڵدرایه‌ ئاسمان .

مووشه‌كی ئه‌تله‌س 5 درێژیه‌كی 58.3 مه‌تره‌ ، هه‌ردوو كۆمپانیای ( لۆكهید مارتن و بۆینگ ) به‌رهه‌میانهێناوه‌ و له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی تاقیگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت له‌ جۆری Gpl ، بریار بوو ئه‌م مووشه‌كه‌ له‌ مانگی ( 3 ) ی رابردوو له‌ بنكه‌ی ” ڤاندینبیرگی ئاسمانی له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبدرێت .

ئه‌م مووشه‌كه‌ دوایی گه‌یشتنی به‌ والایی جیاده‌بێته‌وه‌ و رۆبۆتی ئینسایت له‌ واڵاییدا ” 484 ” كیلۆمه‌تر به‌ره‌و هه‌ساره‌ی بارام ده‌برێت ، بریاره‌ له‌ ماوه‌ی 6 مانگه‌ بگات به‌ ئامانجه‌كه‌ی و له‌ دۆلێكی فراوان به‌ ناوی ” ئه‌لیسیۆم پلاتینیا ” نزیك له‌ كه‌مه‌ری هه‌ساره‌كه‌ بنیشێته‌وه‌

مه‌به‌ست له‌ ناردنی ئه‌م رۆبۆته‌ تێگه‌یشتنی زیاتره‌ له‌ له‌ هه‌ساره‌ی بارام و چۆنیه‌تی دروستبوونی كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ تێگه‌یشتن له‌ دروستبوونی گه‌ردوون و هه‌ساره‌كانی دیكه‌ .

جێی باسه‌ ، ئه‌م رۆبۆته‌ی ناسا بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ به‌ وزه‌ی خۆر له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنی خاكی بارام و شیكردنه‌وه‌ی زانیاری و ناردنی بۆ زه‌وی كارده‌كات .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ بکارهێنەرێن ئایفۆن.. ڤێ فێلا بچوک بزانن

Lalish Duhok

سۆنی دێ یاریێن پلەیستەیشنێ کەتە د مۆبایلان دا

Lalish Duhok

خزمەتكارییەک بۆ واتس ئاپ دئێته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok