شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤپەیمانیا نێڤ دەولەتی ده‌ربارەی رزگارکرنا فەللوجه‌ لێدوانه‌كێ به‌لاڤ دكت

هه‌ڤپەیمانیا نێڤ دەولەتی ده‌ربارەی رزگارکرنا فەللوجه‌ لێدوانه‌كێ به‌لاڤ دكت c43153107afb933f8bc1bec9ac44ce17_L

باسنيۆز:

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی شارۆچکەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار لێدوانێک بڵاو دەکاتەوە.

لە لێدوانەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، عەقید کریس گارفەر، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، کە هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی هێزە زەمینییەکان دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش.

عەقید کریس گارفەر هەروەها رایگەیاندووە، کە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی فەللوجە سەخت بوو، ئێستاش پێویستە کاری زۆرتر بکرێ بە تایبەت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شارۆچکەکە.

هەروەک گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، چەکدارانی داعش ورەیان رووخاوە و رێکخستنەکانیان رووبەڕووی کێشەی ناوخۆیی بوونەتەوە.

رۆژی یەکشەممە 26ـی حوزەیرانی 2016، فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەللوجە رایگەیاند، کە بە رزگارکردنەوەی گەڕەکی جۆلان، شارۆچکەکە بە تەواوی رزگار کرایەوە.

لە میانەی شەڕەکانی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی فەللوجە، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی چەکدارە شیعەکان بڵاو بووەتەوە، کە ئازاری هاووڵاتییە سوننەکانی فەللوجە دەدەن و بە زیندوویی دەیانسووتێنن. هەروەها وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە نزیک شارۆچکەکە بڵاو بووەوە، کە حکوومەتی عێراق رایگەیاند، هاتووە بۆ راوێژکردن بە هێزە عێراقییەکان. 

فەللوجە شارۆچکەیەکی سوننەنشینی پارێزگای ئەنبارە، لەگەڵ شاری مووسڵ لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە داگیرکراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بهایێ‌ ئەمپێرێ‌ كارەبا موەلیدان بو هەیڤا (1) بڤی رەنگی یە

Lalish Duhok

د. چارلز تانۆک ل پەرلەمانێ ئەوروپا: پێشمەرگە کاریگەرترین هێزا زەمینییە

Lalish Duhok

وەزیرێ دەرڤه‌يێ توركیا دێ سەره‌دانا هەولێرێ كت 

Lalish Duhok