شبكة لالش الاعلامية

ده‌رباره‌ى عێراقێ کۆمبوونەكا گرنگ ل واشنتن دێ ئێته‌ سازدان

ده‌رباره‌ى عێراقێ کۆمبوونەكا گرنگ ل واشنتن دێ ئێته‌ سازدان227674Image1

رووداو- بەغدا

وەزیری پلاندانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا تەواوکردنی رێوشوێنەکانیان تاوتووێکرد بۆ کۆبوونەوە گرنگە چاوەڕوانکراوەکەی ئەو وڵاتانەی هاوکاری عێراق دەکەن لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکاندا، کە بڕیارە رۆژی 20 ی ئەم مانگە بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە واشنتن سازبكرێت.

رۆژی دووشەممە 4-7-2016، سەلمان جومەیلی، وەزیری پلاندانانی عێراق و ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە و، باسیان لە گرنگی ئەو کۆبوونەوەیە کردووە و رایانگەیاندووە “ئەم کۆبوونەوەیە گرنگی زۆری هەیە بۆ عێراق، بەو پێیەی بەغدا هاوکاری نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت بۆ ئەوەی دەست بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش بكات كە زیانی زۆریان بەرکەوتووە”.

بەپێی راگەیێندراوی كۆبوونەوەكە، وەزیری پلاندانان و باڵیۆزی ئەمریكا باسیان لە ئاسانکاریکردن کردووە بۆ ئەوەی ئاوارەکانی فەللوجە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و، ئامادەکاریش بکرێت بۆ پێشوازیکردن لەو خەڵکەی لەکاتی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا ئاوارە دەبن”.

باڵیۆزی ئەمریكا جەختیكردووەتەوە، وڵاتەکەی بەجددی کاردەکات بۆ هاوکاریکردنی عێراق بۆ ئەوەی دەربازی ببێت لەو قەیرانە ئەمنی و داراییەی بەهۆی شەڕی داعش و هەرزانبوونی نرخی نەوت رووبەڕووی بووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کورد دێ 14 کورسیێن پەرلەمانێ عیراقێ ژ دەست دەت

Lalish Duhok

شاهـ جوانا كێشوه‌ران هاریكاریا ئاواران دكه‌ت

Lalish Duhok

ل هەولێرێ وه‌لاتيه‌كى داوى ب ژیانا خۆ ئينا

Lalish Duhok