ژمارا كوشتيێن په‌قينا ده‌ڤه‌را كه‌راده گه‌هشته 250 كه‌سان
كوردستان تيڤى
ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قينه‌وه گه‌وره‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا گه‌یشته 250 كه‌س، به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له رێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگره‌وه له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا له به‌رده‌م حوسه‌ینییه‌یه‌ك ڕوویدا و به هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون .
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند كه به پێی دوا ئاماره‌كان، ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشته 250 كه‌س .
ئه‌مه‌ش به خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه داده‌نرێت كه له ساڵی دووهه‌زار و سێوه له عێراق ڕووده‌دات كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند .
هاوكات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا كه‌سوكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده له شاری به‌غدا خۆپیشاندانیان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش هێزه‌كانی ئه‌منی رێوشوێنی توندی ئه‌منییان گرته به‌ر و رێگای هه‌ردوو به‌شی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایان به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شاره‌كه داخست
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
