زێده‌ترى 70 وه‌لاتى ل ژێر ده‌ستێ داعش رزگاربوون و خۆ گه‌هاندنه سه‌نگه‌رێن هێزێن پێشمه‌رگه‌ى
كوردستان تيڤى
له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك دا زیاتر له 70 هاووڵاتی كه له نێویاندا منال و ئافره‌ت و كه‌سانی به ته‌مه‌ن هه‌یه ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌لاتی داعش ڕایان كردوه و خۆیان گه‌یاندۆته سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك به‌یانی ئه‌مرۆش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تر خۆیان گه‌یانده هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك ئه‌و هاووڵاتیانه ڕای ده‌گه‌ێنن كه زیاتر له چوار كاتژمێر رێگای سه‌خته و پڕ له ترسیان بڕیووه ، چونكه ژیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆلی تیرۆرستانی داعش كوله مه‌رگی یه به وته‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه په‌یدا كردنی قوتی رۆژانه ئه‌سته‌م بوه‌و خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستیش زۆر خراپه ئه‌مه سه‌ره ڕای مامه‌له‌ی خراپی تیرۆرستانی داعش له‌گه‌ل هاوولاتیان و سه‌پاندنی سزای توند‌و وه‌رگرتنی باج .
لیوا نوره‌ددین هه‌ركی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند هاتنی هاووڵاتیانی سڤیل له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه ڕاشیگه‌یاند هه‌ر كاتێك ئه‌و هاووڵاتیانه نزیكی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بنه‌وه پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن دواتر لیكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین نه‌وه‌كو به فێڵه‌وه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعش ره‌وانه كرابن ، دوای لێكۆڵینه‌وه چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ده‌كرێت ، تا ئه‌و كاته‌ی شوێنیكی تایبه‌تیان بۆ دابین ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
