شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی: لیستا مووچەيێ مه‌ها نیسانێ بۆ به‌غدا هاته‌ رەوانەكرن 

وەزارەتا دارایی: لیستا مووچەيێ مه‌ها نیسانێ بۆ به‌غدا هاته‌ رەوانەكرن 
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی نیسانی رەوانەی بەغدا کرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێ: “لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.”

بەگوێرەی وەزارەتەکە، بڕیارە دوای وردبینیکردنی لیستەکان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

رۆژی 07-04-2024، تۆڕی میدیایی رووداو بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی بڵاویکردبووەوە، لە 20 تاوەکو 22ـی ئەم مانگە، مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا کراوە.

لە راگەیێندراوێکدا کە یەکشەممە، 7ـی نیسانی 2024 بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، “جەخت لە رژدبوونمان لەسەر گەرەنتیکردنی مافە داراییەکانی سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەینەوە، ئەوەش لە رێگەی خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت؛ هەروەها پارەی هیچ وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی دیکەش خەرج ناکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیتالیا پشته‌ڤانییا خوه‌ بۆ سه‌رخوه‌بوونا هه‌رێما كوردستانێ راگه‌هاند

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی لگەل سەرۆكێ ئەنجومەنێ نوونەرێن عێراقێ کۆمبوو

Lalish Duhok

كۆمیسیۆنا بلندا هه‌ڵبژارتنێن عێراقێ: ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانا هه‌ڵبژارتنێن جڤاتا پارێزگه‌هان ته‌مام بووينه‌

Lalish Duhok