شبكة لالش الاعلامية

سێ رۆژا ماتەمین ل فەرەنسا هاته‌ راگه‌هاندن

سێ رۆژا ماتەمین ل 230089Image1فەرەنسا هاته‌ راگه‌هاندن

رووداو- هەولێر

سێ رۆژ ماتەمینی لە فەرەنسا راگەیێندرا و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، تیرۆریستان کار لەسەر ترساندنی خەڵک دەکەن.

مانوێل ڤالس، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزا لە پاریس، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی شاری نیس ئەنجامدا و رایگەیاند “بەناوی حکومەتی فەرەنسا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکەی شاری نیسی دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برنیدارەکان دەخوازین”.

سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت ئامادەیە هەموو هاوکارییەکی پزیشکی و چارەسەرکردنی بریندارەکان پێشکەشبکات و هاوکاری لۆجستییش پێشکەش بە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەن.

بەهۆی هێرشەكە كە لەڕێگەی بارهەڵگرێكەوە ئەنجامدرا ز 84 كەس كوژران، ڤالس رایگەیاند “بەو بۆنە خەمناکەوە حکومەت سی رۆژ ماتەمینی لە فەرەنسا رادەگەیێنێت”.

مانوێل ڤالس گوتیشی “دوای رووداوەکانی فەرەنسا و بەتایبەت رووداوە تیرۆریستییەکەی شاری نیس، حکومەتی فەرەنسا لەسەر ئاستی بەرز کۆبوونەوەی ئەمنی کردووە و ئامادەکارییە ئەمنییەکان لە فەرەنسا دەچنە قۆناخێکی دیکەوە و هەموو هێزە ئەمنییەکانیش ئامادەییان تێدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر”.

لەبارەی هەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر ئەو وڵاتە، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند “تیرۆریستان کار لەسەر ترساندنی خەڵک دەکەن، بەڵام فەرەنسا بە هیچ شێوەیەک ملکەچی هەڕەشەکان نابێت و ئەو هێرشانە حکومەت و گەلی فەرەنسا ناترسێنن، حکومەت بەهەموو شێوەیەک بەرەنگاری تیرۆریستان دەبێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆزێن عەرەبێن سونان: سزادانا کوردستانێ ب هەموو شێوەیەکى رەتدکەین

Lalish Duhok

وەزارەتا پێشمەرگەی پەیامەکی رەتدکەت

Lalish Duhok

به‌غدا.. خوه‌نیشاندانێن ملیۆنی ل مه‌یدانا ته‌حریر هاتنه‌ كرن

Lalish Duhok