بێژه‌ره‌كى دیارێ به‌شێ كوردی ده‌نگێ ئه‌مریكا وه‌غه‌ركر
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووس و شاعير و نووسه‌ر و بێژه‌رى ديارى به‌شى كوردى راديۆى ده‌نگى ئه‌مريكا، (خه‌له‌ف زێبارى) كۆچى دواييكرد.
خه‌له‌ف زێبارى له ژيانى پيشه‌يى خۆي‌دا خاوه‌نى پێگه‌يه‌كى ديارى ئه‌ده‌بى و رۆشنبيرى و هونه‌رى بووه و زۆرێك له هه‌ڵبه‌سته‌كانى له لايه‌ن گۆرانيبێژانى كورده‌وه كراونه‌ته گۆرانى. له ديارترينيان هه‌ڵبه‌ستى (نه‌سرين)، كه هونه‌رمه‌ندى كورد، (محه‌مه‌د شێخۆ) كردوويه‌تى به گۆرانى.
له كارى ميديایيشدا به هۆى كارامه‌يى له بوارى بێژه‌رى ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ به يه‌كێك له بێژه‌ره دياره‌كانى به‌شى كوردى راديۆى ده‌نگى ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرا.
كۆچكردوو له ده‌يه‌ى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، يه‌كێك له بێژه‌ره دياره‌كانى ئێزگه‌ى (ده‌نگى كوردستان) بووه له ناوپردانى سنوورى حاجى ئۆمه‌ران.
خه‌ڵه‌ف زێباری، له ساڵی 1948 له‌دایكبووه و وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شداری له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا كردووه و له ساڵی 1975 ئاواره‌ی ئێران بووه.
له ساڵی 1991 به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كۆچ ده‌كات و له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكادا ده‌بێته بێژه‌ر، جگه له كاری رۆژنامه‌وانی، زێباری هه‌ڵبه‌ستڤانیش بووه و دوو دیوانی به ناوه‌كانی “وارێ شێرا” و “زێڕێ ره‌ش” هه‌یه.
خه‌ڵه‌ف زێباری له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
