وەزارەتا دارایی ئامادەکارييان بۆ دابەشکرنا مووچێ ههيڤا حوزەیرانێ دکت
تۆرا لالش يا راگههاندنێ
بریاردەری لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، گرفتێک لە گۆڕینەوەی دراو دروست بووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6\2016 دواکەوتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17\7\2016، هیڤا حاجی میرخان، بڕیاردەری لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی پێشمەرگەیان وەرگرتووە بۆ مووچە و لە ئامادەکاریدان بۆ دابەشکردنی مووچە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هۆکاری دواکەوتنی مووچە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە گوتەی ئەو، لە گۆڕینەوەی دراو لە دۆلارەوە بۆ دینار، گرفتێک دروست بووە و ئەگەر ئەو گرفتە تەواو ببێت، هیچ کێشەیەک نامێنێت. دەشڵێت: “گۆڕینەوەی پارە لە دۆلارەوە بۆ دینار، دەبێت بەشێوەیەک بێت کە حکوومەت زەرەری تێدا نەکات، پێویستە کاتی گۆڕینەوەی پارەکە وابێت کە زیان بەر پارە هاتووەکە نەکەوێت”.
پێشتر سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاندبوو، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تاوتوێی خشتەی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات.
هەرچەندە ئێستا نیوەی دووەمی مانگی تەمووزە، بەڵام هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا مووچەکانیان لە نێوان 15% بۆ 75% کەم کراوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
