چین و ژاپۆن هاريكاريا ڤه‌گەريانا ئاوارێن عێراقێ دکن
ZNA – هه‌ولێر
باڵیۆزخانه‌ی چین له عێراق ڕایگه‌یاند، وڵاتی چین بڕی ١٧٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کاروباری گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی عێراق بۆ شوێنی پێشتری خۆیان به‌ر له‌شه‌ڕی داعش ته‌رخان کردووه.
باڵيۆزخانه‌که له پێگه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند “ئه‌م به‌خشینه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی موسڵ و فه‌للوجه‌یه و به‌شی یه‌که‌می هاوکارییه‌کانه.”
لە لایەکی دیکەوە، حکومه‌تی ژاپۆن له چوارچێوه‌ی هاوکارییه‌کانی بۆ خه‌ڵکی عێراق، بڕی ٧ ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ منداڵانی عێراق ته‌رخان کرد که له ڕێگه‌ی ڕێکخراوی یونیسێفه‌وه خه‌رج ده‌کرێت. حکومه‌تی ژاپۆن ڕایگه‌یاند که بڕی ٧ ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ منداڵه ئاواره‌کان خه‌رج ده‌کرێت له ماوه‌ی یەک ساڵدا بۆ دابینکردنی ئاوی پاک و پێداویستی ته‌ندروستی و ٤٠ قوتابخانه که بۆ منداڵه ئاواره‌کان کراونه‌ته‌وه. لەو بارەیەوە، پیته‌ر هاوکن نوێنه‌ری یۆنیسێف له عێراق ڕایگه‌یاند ئێستا باشترین کاته بۆ ئه‌و هاوکارییه‌ی ژاپۆن و له ئێستا سه‌ختتر نابێ که منداڵانی عێراق هاوکارییان بکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
