شبكة لالش الاعلامية

عێراقێ پلانه‌كا 4 سالى بۆ رووبرووبوونا هەژاريێ راگه‌هاند

عێراقێ پلانه‌كا 4 سالى بۆ رووبرووبوونا هەژاريێ راگه‌هاند cf4e2a46b5dd2ff181afcd7b6a169113_L

باسنيۆز:

حكوومەتی عێراق پلانێكی ستراتیژیی چوار ساڵەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری راگەیاند.

حكوومەتی عێراق رایگەیاند پلانێكی ستراتیژی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری بۆ ماوەی چوار ساڵ ئامادە كردووە، كە لە 2017 دەست پێدەكات و لە 2020 تەواو دەبێت.

سەرۆكی لیژنەی حكوومی تایبەت بە ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەهدی عەلاق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە ئێستادا لیژنەكەیان خەریكی تەواوكردنی دارشتنەوەی ستراتیژییەكی تازەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری تا چوار ساڵ.

عەلاق دەڵێ ئەو پلانە كە ئێستە لەگەڵ لیژنەی بانكی نێودەوڵەتی توێژی لە ماوەی ساڵ 2017 دەست پێدەكات و لە 2020 كۆتایی پێ دێت.

بەرپرسەكە گوتیشی “ئامانجی تایبەت لە ئامادەكردنی ئەم ستراتیژییە، ئەوە لە ساڵی 2017 تا 2020، رێژەی هەژاری لە عێراق كەم بكرێتەوە، كە ئەویش شەش ئامانجی هەیە، لەوانە زیادبوونی داهاتی هەژاران و باشكردنی ئاستی فێركردن و تەندروستی و بەدیهێنانی پاراستنی كۆمەڵایەتی و كەمبوونەوەی جیاوازی لە نێوان پیاوان و ئافرەتان و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو بۆ هەژاران”.

عەلاق پێوایە، بەهۆی دابەزینی نرخی و شەڕی دژی رێكخراوی داعش و ئاوارەبوونی هاووڵاتییان لە ناوچەكانیان، ئەمانە هۆكار بوونە، لەوەی رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 23 لەسەدا بەرز ببێتەوە.

حكوومەتی عێراق بە ئامادەكردنی ئەم پلانە ستراتیژییە دەیەوێت، لە ساڵی 2017 تا 2020، رێژەی هەژاری لە عێراق كەم بكاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كاندیدێن سەرۆكایەتیا ئەمریكا،گرنگیەكا زێدەتر ب پێشمەرگەی و كوردان ددەن

Lalish Duhok

ئه‌شواق جاف: به هه‌ماهه‌نگی لگه‌ل حكوومه‌تا فیدرال ئه‌ڤ ساله‌ ریفراندۆم دێ ئێته‌ ئه‌نجامدان

Lalish Duhok

په‌روه‌رده‌ ژماره‌كا پلێن دامه‌زراندنێ رادگه‌هینیت

Lalish Duhok