شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆك بارزانی: خۆراگری و قارەمانيا پێشمەرگەى مێژوو بۆ گەلێ كوردستانێ تۆماركر

سه‌رۆك بارزانی: خۆراگری و قارەمانيا پێشمەرگەى مێژوو بۆ گەلێ كوردستانێ تۆماركر
K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 23/8/2018 بەمەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن، سەرۆك مسعود بارزانی سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە كرد و رایگه‌یاند: “خۆراگری و قارەمانێتی پێشمەرگە بوو كە مێژووی بۆ گەلی كوردستان تۆمار كرد و بەهۆی ئەو داستانە پڕ لە شانازییانە پیلانی نەهێشتنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان وەستێندران”.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە فەرماندە و پێشمەرگەكانی ئەو میحوەرە و هەموو پێشمەرگەكانی كوردستان كرد و دەستخۆشی لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە تیرۆریستان و شەڕی بەرگری لە خاك و نیشتیمان كرد و ستایشی گیانفیدایی و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی كرد لە پاراستنی كەرامەتی خاك و نیشتیمان.

سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە داستانەكانی بەرگری لە خاك و نیشتیمان گوتوویه‌تی: “خۆراگری و قارەمانێتی پێشمەرگە بوو كە مێژووی بۆ گەلی كوردستان تۆمار كرد و بەهۆی ئەو داستانە پڕ لە شانازییانە پیلانی نەهێشتنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان وەستێندران.

هه‌روه‌ها سەرۆك بارزانی سڵاوی بۆ شەهیدانی بەرگری لە خاك و نیشتیمان و هەموو شەهیدانی كوردستان نارد و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست و راشیگەیاند: “ئیرادە و هێزی پێشمەرگە كوردستانی پاراست و ئەوە بۆ پێشمەرگە سەربەرزی و شانازییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داهاتا نه‌فتا عێراق 4 ملیار دۆلاربوو

Lalish Duhok

بریتانیا هاریكاریه‌كا دی بۆ پێشمه‌رگه‌ی هنارت

Lalish Duhok

شانده‌كی په‌یمانگه‌ها كادرێن پارتی سه‌ره‌دانا بنگه‌هێ لالـش كر

karwanhaji