شبكة لالش الاعلامية

ل سنوورێ پارێزگه‌ها دھۆکێ سێ گەنج ل ئاڤا رووبارى دا خه‌ندقين

ل سنوورێ پارێزگه‌ها دھۆکێ سێ گەنج ل ئاڤا رووبارى دا خه‌ندقين 239d3024d7949e5375120b778f13581a_L

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

لە سنووری پارێزگای دھۆک بە ھۆی شارەزا نەبوون لە مەلەوانیکردن، دوو گەنج و مێردمنالێک لە دوو شوێنی جیادا لە ڕووباردا خنکان.

ئەمڕۆ ھەینی 22/7/2016، ڕائید بێوار عەبودولعەزیز، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی دھۆک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمرۆ ھەینی لە دوو شوێنی جیادا لە سنووری پارێزگای دھۆک، سێ کەس بە ھۆی شارەزان نەبوونیان لە مەلەوانیکردن، لە ئاوی ڕووباردا خنکاون”.

گوتیشی: “ڕووداوی یەکەم مێرمنالێکی تەمەن 13 ساڵ بەناوی (موحەمەد غازی) لە گوندی کۆسێی سەر بە شارەدێی مانگێشکێ لە سنووری پارێزگای دھۆک، بۆمەبەستی مەلەوانیکردن دەچێتە سەر ڕووباری (خابیرێ دووکەرێ)، بەڵام بەھۆی شارەزانەبوون لە مەلەوانیکردن دەخنکێت و دواتر لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکەی دەردەھێنرێت و بۆمەبەستی توێکاری پزیشکی، لاشەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی دھۆک دەکرێت”.

ڕائید بێوار دەشڵێت: “ھەر ئەمڕۆ لە گوندی سحیلا لە سنووری زاخۆ دوو گەنج بۆ گەشت و مەلەوانیکردن دەچنە سەر ڕووباری خابوور، بەڵام بە ھۆی شارەزانەبوونیان لە مەلەوانیکردن دە خنکێن و تا ئێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە، ئێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆ بۆ گەڕان و دۆزینەوەی تەرمەکان بەردەوامن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نمایشه‌كا سه‌ربازی‌ ل به‌غدا ب هه‌لكه‌فتا كۆنترۆلكرنا مووسلێ ب رێڤه‌چوو 

Lalish Duhok

تەندروستیا ھەولێرێ وه‌لاتیان ژ نەبوونا نەخۆشیا ئیبۆلايێ دلنیا دکت

Lalish Duhok

هه‌رسێ سه‌رۆكاتیێن هه‌رێمێ: رێكارێن سه‌ربازی ب چ شێوه‌یه‌كی ئاریشان چاره‌ ناكه‌ت

Lalish Duhok