شبكة لالش الاعلامية

ل تلەعفەر داعش گازا كیمیایی دژی پێشمەرگەى بكارئينا

ل تلەعفەر داعش گازا كیمیایی دژی پێشمەرگە232081Image1ى بكارئينا

رووداو_ دهۆك

له‌ گوندی سه‌هل ئه‌لمالح له‌ باكووری ته‌له‌عفه‌ر، چه‌كدارانی داعش بە گوللە تۆپی سەر بە كڵاوەی چه‌كی كیمیایی پێشمەرگەیان بۆردوومانكرد و بەهۆیەوە 3 پیشمەرگە برینداربوون، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت “تیمه‌كانی پزیشكی بەكارهێنانی گازە ژەهراوییەكەیان سه‌لماندووە”.

موقه‌ده‌م نه‌عمان گه‌لناسكی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2 ی هێزی پاراستنی ژینگه‌ به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش ئێواره‌ی رۆژی هەینی 22ی تەمموزی 2016، 25 گولـله‌ تۆپیان ئاراسته‌ كردوون و بەهۆیەوە 3 پێشمه‌رگه‌ برینداربوونه‌”.

گه‌لناسكی دەڵێت “دوێنێ هەینی هه‌ستمانكرد بۆنێكی نائاسایی دێت له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌كانی داعش، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشکنینه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ گازی كیمیاییان دژی ئێمه‌ به‌كارهێناوه‌ و، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان سەلماندوویانە برینداره‌كان به‌ گازی كلۆری قه‌ده‌خه‌كراو برینداربوونە”.

له‌ ساڵی 2014 وه‌ زیاتر له‌ 10‌ جار‌ چه‌كدارانی داعش چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراو، بەتایبەت گازی كلۆریان دژی پێشمه‌رگه‌ به‌كارهێناوە و بەخۆی كاریگەری گازەكەش دەیان پێشمەرگە برینداربوونە، لە پشمنینە نێودەوڵەتییەكانیش سەلمێندراوە كە داعش گازی كلۆری قەدەخەكراوی دژی پێشمەرگە بەكارهێناوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گەشه‌يا ئاكنجيان ل هەرێما کوردستانێ سالانە كێم دبت 

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی – وەزارەتا پەروەردێ دێ گرنگیەکا زێدەتر ب ئاستێ زانستیێ ماموستایان دەت

Lalish Duhok

ناڤه‌ڕۆكا كۆمبوونا ئه‌ڤرۆ یا جڤاتا وه‌زیرێن هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok