شبكة لالش الاعلامية

بارزانی و مەهدی زانا ژ بارودۆخی باکوورێ کوردستانێ نیگەرانن

بارزانی و مەهدی زانا ژ بارودۆخی باکوورێ کوردستانێ نیگەرانن232244Image1

رووداو – هەولێر

بارزانی پێشوازی لە سیاسەتمەدار و نووسەری باكووری کوردستان مەهدی زانا دەكات، هەردوولا نیگەرانی خۆیان لەبەرامبەر دۆخی ئەمنی و ئابووری باکووری کوردستان دەردەبڕن.

رۆژی یەكشەممە 24ـی 7ـی 2016 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سیاسەتمەدار و نووسەری باكووری كوردستان مەهدی زانا کۆبووەوە.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بارزانی “پێزانینی بۆ تێكۆشەری و ماندووبوونی مەهدی زانا هەبووە لە قۆناخە جیاجیاكانی خەباتی نەتەوەییدا و دەستخۆشی لە كار و چالاكییەكانی كردووە و رۆڵی ئەوی بەرزنرخاندووە”.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی توركیا و كۆسپەكانی بەردەم خەباتی نەتەوەیی و دیموكراسی كورد كراوە و هەردوولا نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بارودۆخی ئەمنی و ئابووریی گەلی كوردستان لە باكوور نیشانداوە.

هەر لە دیدارەكەدا رۆشنایی خراوەتە سەر ئایندەی كوردستان و بیروڕا لەبارەی هەنگاونان بەرەو پیادەكردنی مافی دیاریكردنی چارەنووس لە باشووری كوردستان ئاڵوگۆڕ كراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکوومەتا ھەرێمێ کێشا قوتابيێن ئاوارە چارەسه‌ر دكت

Lalish Duhok

دابه‌شكرنا موچێ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌يان هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى:تاكه‌ ده‌رمانێ ئازارێن مه‌ سه‌ربه‌خۆبوونه‌ 

Lalish Duhok