شبكة لالش الاعلامية

ل سەر كوشتنا گەنجێ كەركووكێ لژنا مافێ مرۆڤێ هاتەدەنگ

ل سەر كوشتنا گەنجێ كەركووكێ لژنا مافێ مرۆڤێ هاتەدەنگ

رووداو – هەولێر232228Image1

دوو رۆژە ژمارەیەك وێنەی گەنجێك بڵاوكراونەتەوە كە لەژێر لێدان و ئەشكەنجە كوژراوە و، دەگوترێت خەڵكی كەركووكە، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستانیش ئەوە بە تاوانێكی گەورە نێودەبات و دەڵێت “بەدڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكەین”.

بەپێی ئەو وێنانە بێت كە بڵاوكراونەتەوە، شوێنەواری لێدان و ئەشكەنجەیەكی زۆر بە جەستەی ئەو گەنجەوە دیارە‌، هاوكات لەسەر جەستەی ئەو گەنجەی شاری كەركووك درووشمی پشتگیری لە پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حیزبە نووسراوە، ئاسایشی سەر بە یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیش لەلایەن كادیرانی پارتی بە ئەنجامدانی ئەو كارە تۆمەتبار دەكرێت.

سۆران عومەر، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەدواداچوون بۆ هۆكاری كوشتنی ئەو گەنجە دەكەن ‌و دەڵێت “بەپێی ئەو وێنانە بێت كە بڵاوكراونەتەوە، ئەو گەنجە بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە كوژراوە، بۆیە بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسە دەكەین، داوا لە بەرپرسانی ئیدارەی شاری كەركووكیش دەكەین ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە رادەستی یاسا بكەن”.

لەبارەی ئەوەش ئاسایشی یەكێتی لە كەركووك تۆمەتبار دەكرێت بە ئەشكەنجەدان ‌و كوشتنی ئەو گەنجە، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەردەكەوێت چ كەس ‌و لایەنێك ئەو تاوانەی كردووە، گوتیشی “داوا لە كە‌سوكاری گەنجە كوژراوەكە دەكەین بەڵگە ‌و سكاڵای خۆیان بگەیێنە ئێمە تاوەكو دەستكراوەتربین لە بەدواداچوونی ئەو كەیسە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی: سوبه‌هى دێ هەلوەستێ خۆیێ دوماهیێ ل دۆر هەلبژارتنێن كوردستانێ راگەهینین

Lalish Duhok

دەشتا نەینەوا ئێدى ناڤه‌گه‌رته‌ سەر ئیدارا مووسلێ

Lalish Duhok

دژه‌تیرۆرا کوردستانێ: ب فرۆکا بێفرۆکەڤانا مينرێژكرى هێرشى سەر هەولێر هاتيه‌ كرن

Lalish Duhok