شبكة لالش الاعلامية

ئۆجەلان: نووری مالیكی بۆ تێكدان و دووبەرەكيێ هاتبوو سلێمانيێ

ئۆجەلان: نووری مالیكی بۆ تێكدان و دووبەرەكيێ هاتبوو سلێمانيێImageThumb

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

سیاسەتمەدارێكی كورد ڕایگەیاند، (نووری مالیكی) ئەگەر نیەتێكی خراپی نەبووایە، پێویست بوو یەكەم جار سەردانی هەولێر بكات، چونكە ناوەندی بڕیاردان لە هەولێردایە، نەك لە سلێمانی، بەڵام دیار بوو بۆ تێكدان و دووبەرەكی هاتبووە سلێمانی.

(عوسمان ئوجەلان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “(نووری مالیكی) ئەگەر نیەتێكی خراپی نەبووایە، پێویست بوو یەكەم جار سەردانی هەولێر بكات، چونكە ناوەندی بڕیاردان لە هەولێرە، نەك لە سلێمانی، بۆ ئەوەی نیەتەكەی بەدەر بكەوێت كە بۆ چی هاتووە و بۆ كاری خێر هاتووە، هەروەها دەبووایە ئەو هێزانەی لەگەڵ (مالیكی) دانیشتن باسیان لەوە كردبایە كە ناوەندی بڕیار لە هەولێردایە، بۆیە ئەگەر هیچ شتێكت هەیە دەبێت سەردانی هەولێر بكەیت، پاشان بچیتە سلێمانی”.

(ئۆجەلان) گوتیشی: “مادامەکینێ (نووری مالیكی) نەهاتە هەولێر، بۆ تێكدان و دووبەرەكی هاتووە و دەیەوێت لایەنە كوردییەكان لێك جیا بكاتەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو كەسە سەرچاوەی كێشەكان و دووبەرەكیی نێوان لایەنە سیاسییەكانە، هەر لەوەتەی هەبووە دژی كورد بووە، بۆیە دەڵێم، هاتنی ئەو کابرایە بۆ سلێمانی هیچ خێرێکی تێدا نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسروور بارزانی: دادگەها فیدرال نەدەستووریە و داخوازا دوبارە پێکئینانا وێ دکەین

Lalish Duhok

ڤێ هه‌فتيێ مووچێ گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌يان دێ ئێته‌ دابه‌شكرن

Lalish Duhok

بارزانی و مەهدی زانا ژ بارودۆخی باکوورێ کوردستانێ نیگەرانن

Lalish Duhok